ئێران و سعودیە کار لەسەر دروستکردنی پەیوەندی سەربازیی دەکەن ئێران

نوچەنێت

پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان بەرپرسانی سەربازی ئێران و سعوودیە، وەک یەکەم هەنگاوی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان دوو وڵات هەژمار دەکرێت.

لە رۆژی یەکشەممە (3/ کانونی یەکەم/ 2023) ئیرنا لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، پەیوەندییە تەلەفۆنی نێوان بەرپرسانی باڵای بەرگریی ئێران و عەرەبستان دوای چەند مانگێک لە گەڕاندنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، کە دەکرێ وەک هەنگاوی یەکەم بۆ بەئامانجگرتن و باشترکردنی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان دوو وڵات هەژمار بکرێت.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا، لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا یەکەم هەنگاو لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان ئێران و سعودیە نرا، ئەویش دوای نۆ مانگ لەم رێککەوتنە سیاسییەکە، یەکەم دانوستانی نێوان بەرپرسانی باڵای بەرگری ئێران و عەرەبستان لە رۆژی پێنجشەممە رابردوو لە نێوان جەنەراڵ محەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران و خالد بن سەلمان، وەزیری بەرگری سعودیە، باسیان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە سەربازییەکان و فراوانکردنی لەم بوارەدا کرد.

پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان هەردوو بەرپرسی باڵای بەرگری ئێران و سعودیە، دەتوانێت پەیامێکی نوێ بێت لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان دوو وڵات و خواستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان نەک تەنها لە بواری بەرگری بەڵکو لە هەموو بوارەکاندا.

سەرچاوە: ئیرنا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین