ئەمەریکا نزیکبوونەوەی درۆنێکی ئێرانی لە کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئایزنهاوەری راگەیاند ئێران

نوچەنێت:

فەرماندەی فەماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) شوێن هەگرتنی "فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی" لەلایەن کەشتی ئایزنهاوەری ئەمریکا راگەیاند.

ڕۆژی یەکشەممە (سێ/کانوونی یەکەم/2023) رادیۆ فەردا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، سێنتکۆم رایگەیاند: کە یەکەی ئاسمانی کە یاوەری کەشتی فڕۆکە هەڵگری یو ئێس ئێس دوایت ئایزنهاوەر، درۆنێکی ئێرانی لە کەنداوی فارسدا گرتووە.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە "بە شێوەیەکی نائەمن و ناپڕۆفیشناڵ" لە کاتی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی ئەم کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکەدا لە کاتی فڕیندابووە.

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، هێزی دەریایی ئەمریکا لە فڕین و کەشتیڕانی خۆی لەناو ئەو ئاوانەی کە یاسا نێودەوڵەتییەکان رێگەیان پێدەدات، بەردەوام دەبێت.

سێنتکۆم لە کاتێک شوێنهەڵگرتنی ئەم درۆنە ئێرانییەی لە کەنداوی فارس راگەیاندووە، کە رۆژی پێنجشەممەش رایگەیاند، کە کەشتیی "یو ئێس ئێس کارنی" لە باشووری دەریای سوور، رێگری لە درۆنێکی دروستکراوی ئێران کردووە و خستوویەتەخوارەوە.

برێد کوپەر، جێگری فەرماندەی کەشتی هڕۆکەهەڵگری پێنجەمی ئەمریکا، لە لە هەفتەی رابردوو رایگەیاند، درۆنێکی ئێرانی بە پێشێلکردن لە دوورکەوتنەوە لە دووری لانیکەم دە میلی دەریایی لەم کەشتییە، "رێوشوێنی سەلامەتی" پێشێل کردووە. ئەم درۆنە دواجار دوای چەندین هۆشداری لەلایەن کەشتییە ئەمریکییەکەوە شوێنەکەی بەجێهێشت.

هێزی دەریایی ئەمریکا لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە، چەند کەشتییەکی جەنگی بۆ پێشگرتن لە تەشەنەسەندنی گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکە جێگیر کردووە.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین