وەزارەتى سامانە سروشتییەکان ئامارى دابەشکردنى نەوتى سپى ماڵان بڵاودەکاتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێمى کوردستان، ئامارى دابەشکردنى نەوتى سپى بەسەر هاووڵاتیاندا بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، (58%)ـى خێزانەکانى هەرێمى کوردستان نەوتیان وەرگرتووە.

ڕۆژى یەکشەممە (سێى/کانوونى یەکەم/2023) وەزارتى سامانە سروشتییەکان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئامارى دابەشکردنى نەوتى سپى بەسەر هاووڵاتیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "وەزارەتی سامانە سروشتیەکان تا ئێستا بڕی زیاتر لە 151 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان دابەشکردووە."

بەپێى ڕاگەیێندراوى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان، "لە پارێزگاى هەولێر نزیکەی 60 ملیۆن لیتر، پارێزگاى سلێمانی نزیکەی (59) ملیۆن لیتر، پارێزگاى دهۆک، نزیکەی (32) ملیۆن لیتر نەوتى سپى" بەسەر خێزانەکان دابەشکراوە.

هاوکات لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "تائێستا نزیکەی (756) خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند بوونە و دەکاتە زیاتر (58%)ی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێم."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین