هێنرى کیسەنجەر: کێشەى سەرەکى رووسیا و ئەمەریکا نەبوونى پەیوەندى راستەوخۆیە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

هێنرى کیسەنجەر، وەزیرى پێشووترى دەرەوەى ئەمەریکا لە دواین دیدارى لەگەڵ رۆژنامەى پۆلیتۆک، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کێشەى سەرەکى لە پەیوەندییەکانى رووسیا و ئەمەریکا نەبوونى گفتوگۆى راستەوخۆى ئەو دوو وڵاتەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (سێ/ کانوونى یەکەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە هێنرى کیسەنجەر لەدواى دیمانەى باسى لە هۆى سەرەکى ناکۆکییەکانى واشنتن و مۆسکۆ کردووە، کە ئەمەریکا رێگەى بیرکردنەوەى رووسیا تێناگات.

هێنرى کیسەنجەر  کە لە کۆتایى هەفتەى رابردوو لە تەمەنى (100) ساڵى کۆچى دوایى، رۆژنامەکە باس لەوە دەکات لە (18) تشرینى یەکەمى ئەمساڵ دیمانەیەکى لەگەڵ ئەنجام داوە، کە ئەوە یەکێکە لە دوادیدارەکانى، لەوانەیە دواین دیداریشى بێت.

کیسەنجەر لەو دیمانەیە باس لە گەورەترین بەربەست لەگەڵ رووسیا دەکات، کە بریتییە لەوەى ئێمە گوێمان لە رووسەکان نییە، نازانین ئێستا بیرکردنەوەیان چۆنە، چونکە هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ رووسیا بوونى نییە.

وەزیرى پێشووترى دەرەوەى ئەمەریکا یەکێکە لە کەسایەتییە سیاسییە کاریگەرەکانى ئەمەریکا، جێپەنجەى گەورەى لە مێژووى دیپلۆماسى بەجێهێشتووە، لە دیپلۆماسیەتى دواى جەنگى سارد رۆڵى سەرەکى هەبووە، هەڵگرى خەڵاتى ئاشتى بوو. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین