یه‌كێتى ئه‌وروپا 18 ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ڵبژاردنى عێراق ته‌رخان ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

شاندى نوێنه‌رایه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى كرد تا ئێستا یه‌كێتى ئه‌وروپا بڕى 18 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلارى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ته‌رخان كردووه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12ى نیسان شاندى نوێنه‌رایه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق "یونامى" له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى كردووه‌ رێككه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ئه‌وروپا كردووه‌ و به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ یه‌كێتییه‌كه‌ بڕى پێنج ملیۆن و 510 هه‌زار یۆرۆ وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ته‌رخان ده‌كات.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ هاتووه‌، به‌و هاوكارییانه‌ى ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا و فه‌ڕه‌نسایش ته‌رخانیان كردووه‌، كۆى ئه‌و هاوكارییانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى یه‌كێتى ئه‌وروپاوه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌رخان كراوه‌ ده‌گاته‌ 18 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى.

شاندى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان روونى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئامانجى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌و هاوكارییانه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌ هه‌ڵبژاردن متمانه‌ بۆ خه‌ڵكى عێراق بگه‌ڕێته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین