ئێران: لەساڵێکدا زیاتر لە 6 هەزار کەس بەهۆی پیسی ژینگەوە گیانلەدەست دەدەن ئێران

نوچەنێت:

بەرپرسێکی رێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران، گیانلەدەستدانی زیاتر لە "26 هەزار کەس"ی لە 33 شار لە ساڵی رابردوو "بەهۆی پیسبوونی هەوا" راگەیاند

ڕۆژی دووشەممە (4/کانوونی یەکەم/2023) خەبەرئۆنلاین لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، داریوش گۆڵعلیزادە، بەرپرسی ناوەندی نیشتمانی کەشوهەوا و گۆڕانی کەشوهەوای ناوچەکە لە رێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند: زیاتر لە "26 هەزار کەس"ی لە 33 شار لە ساڵی رابردوودا "بەهۆی پیسبوونی هەوا"وە گیانیان لەدەستداوە و دەشڵێت، ئەم ئامارە لە لایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بڵاوکراوە.

گوڵعلیزادە لەبارەی زیانەکانەوە ئاماژەی بەوەدەکات، کە زیانەکانی ئەو جۆرە مردنانە "بە 11.3 ملیار دۆلار مەزەندە کراوە.

هەروەها بە پێی ئەم راپۆرتە، لە تاران زیاتر لە شەش هەزار گیانلەدەستدانی پەیوەندیدار بە پیسبوونی ژینگەوە هەبووە، کە زیانەکەی بە سێ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

پێشتر سەرۆکی کۆمیسیۆنی تەندروستی، ژینگە و خزمەتگوزاری ئەنجومەنی شاری تاران رایگەیاندبوو، کە لە ساڵی 2021دا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی پیسبوونی هەوای تاران شەش هەزار و 398 کەس بووە.

هەمیشە لە ئێران پرسی پیسبوونی ژینگە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا باس کراوە، بەڵام ئەم دۆخە باشتر نەبووە و جگە لە پایتەخت شارە گەورە و بچووکەکانی دیکەی ئێرانیشی گرتووەتەوە.

سەرچاوە: خەبەرئۆنلاین

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین