ئێران: هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانمان وەڵام دەدرێتەوە ئێران

نوچەنێت:

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، کۆماری ئیسلامی "هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئێران لە ناوچەکە" وەڵام دەداتەوە.

ڕۆژی دووشەممە (4/ کانونی یەکەم/ 2023) العربیە لە هەوڵێکدا بڵاویکردەوە، ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە کوشتنی دوو کەس لە هێزی سوپای پاسداران لە سوریا، جەختی لەوە کردەوە: هیچ کردەوەیەک لە دژی ئێران و بەرژەوەندییەکان و هێزە راوێژکارەکانمان لە سوریا بێ کاردانەوە نامێنێتەوە.

ئەم کاردانمەوەیە دوای ئەوە هات، کە ئێران دوو رۆژ لەمەوبەر پشتڕاستی کردەوە، کە دوو ئەندامی سوپای پاسداران بە ناوەکانی "محەمەدعەلی عەتایی شورچە" و "پەناه تەقیزادە" کە وەک "راوێژکاری سەربازی" لە سووریا کاریان دەکرد، لە لایەن ئیسرائیلەوە کوژراون.

بەپێی ئەوەی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، ئەم کەسانە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا، کە پێگەکانی حزبوڵڵایان لە نزیک دیمەشق کردە ئامانج، کوژراون.

لە ماوەی ساڵانی رابردوودا ئیسرائیل سەدان هێرشی ئاسمانی لە سووریا ئەنجامداوە، کە بە شێوەیەکی سەرەکی ئامانجەکانی ئێران و حزبوڵڵا و لەوانە، کۆگاکان و باری چەک و تەقەمەنی، هەروەها پێگەکانی سوپای سووریایان کردۆتە ئامانج.

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین