ئابووری جیهان

سیهام میران – نوچەنێت

ئەمرۆ شاندی دانوستاندكارى هەرێمی کوردستان و چه‌ند لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌، پەرلەمانتارێك ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "حکومەت تەنیا یەک دڵنیایی داوە ".

ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی نیسان، شاندى دانوستاندارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد و له‌گه‌ڵ چه‌ند لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مان  كۆبووه‌وه‌.

سەرکۆ ئازاد، پەرلەمانتار لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی گووتی، " زیاد لە ١٠٠ پرسیار ئاراستەى شانده‌كه‌ كراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ ناوەرۆکی رێکكەوتنى هه‌رێم و به‌غدا لەڕووی ژمارەوە لەرووی سیاسیەوە لەرووی پەیوەندیەکانەوە، ئه‌وان چه‌ند لایه‌نێكی رێككه‌وتنه‌كه‌یان بۆ په‌رله‌مان روونكردووته‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم قسه‌ى شانده‌كه‌ چى بووه‌، سه‌ركۆ ئازاد گوتى،  "تاکو بودجە دێت یاخود ئەو شایستە داراییە دێت نازانین چەندە و ناشزانین چەندێک کاریگەری دەکاتە سەر مووچە و داهاتی هەرێمی کوردستان، لیژنه‌كه‌ خۆیان دزیەوە لە رووی یاسا و قسەکردنەوە، بەڵام واتێگەیشتین کە لێبڕین بەردەوام دەبێت، بەڵێنی ئەوەیان دا کە ٣٠ رۆژ جارێك مووچه‌ دابەشکرێت بەڵام بۆ لێبرینەکە هیچ قسەیەکی لەسەر نەکراوە."
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین