ئەمریکا ئێران بە تۆمەتباری سەرەکی هێرشی سەر کەشتییەکان راگەیاند ئێران

نوچەنێت:

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، هێرشی سەر کەشتییەکان لەلایەن حوسییەکانەوە ئەنجامدراون، بەڵام ئەم کردەوە "بەتەواوی بە پشتیوانی ئێرانەوە دەکرێت".

ڕۆژی سێشەممە (5/ کانونی یەکەم/ 2023) رادیۆفەردا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە،فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سنتکۆم) رایگەیاند، کە حوسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، هێرشیان کردۆتە سەر "سێ کەشتی بازرگانی"لە ئاوەکانی باشووری دەریای سوور، کە بە دەستێوەردانی کەشتییەکی جەنگی ئەمریکی بەرەوڕوو بوونەوە.

لە بەیاننامەکەی سێنتکۆم دا هاتووە، کە لەو بڕوایەدان هێرشەکان لەلایەن حوسییەکانەوە ئەنجامدراون، بەڵام ئەم کردەوەیە "بەتەواوی بەهۆی ئێرانەوە دەتوانن بیکەن".

سنتکۆم ئەم هێرشانەی بە "مەترسییەکی راستەوخۆ بۆ سەر بازرگانی نێودەوڵەتی و ئاسایشی دەریایی" دەزانێت و رایگەیاندووە، ژیانی کارمەندانی ئەو کەشتییانە لە چەند وڵاتێک، لە مەترسیدایە؛ لەبەر ئەو هۆکارە، ئەمریکا هەموو بژاردە گونجاوەکان بۆ وەڵامدانەوەی ئەم کردەوە لەبەرچاو دەگرێت.

سەرچاوە: رادیۆفەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین