بارمتە ئازادكراوەكان رەخنەى توند لە سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل دەگرن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بارمتە ئازبووەكانى لاى چەكدارانى بزووتنەوەى حەماس، لە ميانەى كۆبوونەوەى لەگەڵ بنيامين ناتەنياهۆ، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل، هێرشى توندە دەكانە سەرى مەترسى ئەوەيان راگەياندووە ئيسرائيل بارمەتەكان دەكوژێت نەك بزووتنەوەى حەماس.

سێشەممە (پێنج/ كانوونى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاوى كردەوە، رۆژنامەى يەديعوت ئەحرەنووتى ئيسرائيلى ئاشكراى كردووە، بارمتەئازادكراوەكانى لاى چەكدارانى بزووتنەوەى حەماس لە كۆبوونەوەيان لەگەڵ سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل رايانگەياندووە، كە تەلئەبيب هيچ بيرۆكەيەكى لەسەر ئەو كارانە نييە كە دەيكات، ئێمە لە توونێلەكان دادەنيشتين، ترسمان لەوە هەبوو ئيسرائيل بمانكوژێت، نەك بزووتنەوەى حەماس.
ئەو بارمتانە رايەگياندووە، ئيسرائيل ئێمەى بۆدوومان دەكرد، ئەوەش عەيبەيەكى گەورەيە، بۆيە مەترسى زۆرمان لەوە بوو كە ئيسرائيل بمانكوژێت.
رۆژنامە كە ئەوەشى ئاشكرا كردووە، كەسوكارى بارمتەكانى لاى چەكدارانى حەماس لەميانەى ئەو ديدارە لەگەڵ ناتەنياهۆ  و ئەنجوومەنى جەنگ تووڕەى خۆيان دەربڕيووە، هەندێكيان لەبەر پشتگوێخستنى وەڵامەكانيان كۆبوونەوەكەيان بەجێهێشتووە.
بەگوێرەى كەناڵى كانى سەر بە سوپاى ئيسرائيل، تا ئێستا (136) بارمتەى ئيسرائيلى لەلاى چەكدارانى حەماس ماوەن، كەناڵەكەش جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەوە، بەشێك لە كەسوكارى بارمتەكان كۆبوونەوەكەيان لەگەڵ ناتەنياهۆ جێهێشتووە.

پێشتر بە نێوەندگيرى قەتەر و چاودێرى ئەمەريكا و ميسر ژمارەيەك بارمتە ئازادكران و ماوەى هەفتەسەكيش ئاگربەستى مرۆيى راگەيێندرا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین