زۆرى ژمارەى ئۆتۆمبێل و مۆلیدە هەڕەشە لە ژینگەى لەهەرێمى کوردستان دەکەن بابەتی گشتی

نوچەنێت:

شارەزایانى بوارى ژینگە هۆشدارى لە پیسبوونى ژینگەى هەرێمى وردستان دەدەن بە هۆى زۆربوونى ژمارەى ئۆتۆمبێلەکان، مۆلیدەکان، کارگەکان، پاڵاوگەى نایاسایی.

ڕۆژى پێنجشەممە (حەوتى کانوونى یەکەم/2023) ماڵپەڕى رووداو ڕاپۆرتێکى لەبارەى پیسبوونى ژینگەى شارەکانى هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەوای شارەکانی هەرێمی کوردستان، لە پیسبووندا ستانداردیان بەزاندووە و بەرەو مەترسییەکی گەورە دەڕۆن.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بەپێی ئەو رووپێوییەی کە دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان رێژەی سەوزایی لە ناوەندی هەولێر (19.5%)ـە، لە سلێمانی (19.4%)ـە و لە دهۆک(13.5%)ـە، بەڵام لەبەرامبەردا وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەم رێژانە سەد لە سەد دروست نین، چونکە هەندێک شوێن بۆ سەوزایی و پارک تەرخانکراون، بەڵام دروست نەکراون.

عەبدولڕەزاق خەیلانی، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان هۆکارى پیسوونى ژینگەى کوردستان گەڕاندەوە بۆ بوونى ژمارەیەکى زۆرى ئۆتۆمبێل و موەلیدە، تەنانەت هەموو فەرمانگە حکومییەکان، چێشتخانە و هۆتێلەکان موەلیدەیان هەیە.

بەپێى زانیارییەکان، لە هەرێمى کوردستان، دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل و 5.5 هەزار موەلیدەیئەهلى هەن، ئەوەش جگە لە بەکارنەهێنانی فلتەری دووکەڵ لەلایەن کارگەکان، کە ئەمانەش هۆکاری پیسبوونی ژینگەن، هەروەها رۆژانە نزیکەی 8 ملیۆن لیتر بەنزین دەسووتێندرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین