سەرۆك وەزيرانى عێراق هۆشداريى دەداتە ئەمەريكا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

شەوى رابردوو لويد ئۆستن، وەزيرى بەرگرى ئەمەريكا لە پەيوەندييەكى تەلەفۆينيدا گفتوگۆيان لەسەر هێرشەكانى سەر بنكە سەربازييەكانى ئەمەريكا كرد، سوودانى هۆشدارى دواوە لە دووبارەبوونەوەى هێرشەكانى ناوچەى جورف نەسر.

ئەمڕۆ شەممە (نۆى كانوونى یەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى كردەوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەى نێوان سەرۆك وەزیران و ئۆستن، سوودانى هۆشدارى داوە لە وەڵامدانەوەى راستەوخۆى بەبێ رەزامەندى حكومەتى عێراق، جەختیشى لەسەر ئەوە كردۆتەوە، نابێت دەستدرێژییەكانى سەر جورف نەسر دووبارە ببنەوە.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە گفتوگۆیان لەسەر هەماهەنگى دوولایەنە لە بوارە ئەمنییەكان رێگەكانى پەرەپێدانى نێوان هەردوو وڵات كردووە، بۆ بەرەنگاربوونەوەى هەموو ئاڵنگەرییە جۆراوجۆرەكان.

لە بەشێكى دیگەى گفتوگۆى نێوانیان، باسیان لە هێرشەكانى سەر باڵیۆزخانەى ئەمەریكا لە بەغدا گرنگى دانانى سنوورێك بۆ ئەو هێرشانە كردووە، كە دەبێتە هۆى پاشەكشەى سەرەوەرى و سەقامگیرى لە عێراق. 
سوودانى جەختى لەسەر ئەوەش كردۆتەوە، حكومەتى عێراق پابەندە بە پارێزگارى لە نێردە دیپلۆماسییەكانى ئىەو كارمەندانەى لە چوارچێوەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى، دەزگا ئەمنییەكان تواناى ئەوەیان هەیە ئەو كەسانەى لەو دەستدرێژیانە گلاون، هەر كەسێك بن ئاشكریان بكات.

لە بەرانبەردا وەزیرى بەرگرى ئەمەریكا پێشوازى لەو هەڵوێستەى حكومەتى عێراقى كردووە، كە سەركۆنەى هێرشەكانى سەر باڵیۆزخانەى وڵاتەكەى كردووە، رێكارى پێویستى بۆ دەستگیركردنى ئەنجامدەرانى گرۆتەبەر، هەروەك گوتووشیەتى، ئەو كارانە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشى ناوخۆى عێراق.

لەدواى دەستپێكردنى جەنگى نێوان ئیسرائیل فەڵەستین، گرووپە شیعەكانى هێرشەكانیان بۆ سەر بنكە و بارەگاكانى عێراق دەست پێكردوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین