كۆمسيۆنى هەڵبژاردنەكانى عێراق وادەى دەستپێكردنى پڕۆسەى دەنگدانى پارێزگاكانى راگەياند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

حەسەن قەبەس، ئەندامى تيمى راگەياندنى كۆمسيۆنى هەڵبژاردنەكانى عێراق رايگەياند، لە كاتژمێر حەوتى بەيانى هەڵبژاردنەكان دەست پێ دەكات، تاوەكوو كاتژمێر شەشى ئێوارە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە (نۆى كانوونى يەكەم/2023) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى كردەوە، حەسەن قەبس رايگەياند، ياساى هەڵبژاردنەكان روونە، دەنگدان تايبەتە بە پەنابەران و هێزە ئەمنييەكان، جگە لەوانە هيچ خەڵكى ديكەى ناگرێتەوە، سەبارەت بەو عێراقيانەى لە دەرەوەى وڵاتان ئەوانيش ناتوانن بەشدارى هەڵبژاردنى شارەوانييەكان بكەن. 

لە بەشێكى ديكەى قسەكانى ئەو ئەندامەى راگەياندنى كۆمسين ئاماژەى بەوە كرد، لە دامەزراندنى ئەنجوومەنى شارەوانييەكان تا ئەمڕۆ هيچ دەنگدانێك بۆ شارەوانييەكان لە دەرەوەى عێراق نەبووە.

سەبارەت بە كانديدەكانيش جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، (24) كاتژمێر پێش دەستپێكردنى پڕۆسەى هەڵبژاردنەكان وادەى بانگەشە كۆتايى دێت، لە كاتژمێر حەوتى بەيانى تاوەكوو كاتژمێر شەشى ئێوارە پڕۆسەى دەنگدان بەردەوام دەبێت.

سابەت بە وادەى درێژكردنەوەى ماوەى دەنگدانيشى گوتى، بڕيارى درێژكردنەوەى ماوەى دەنگدان پەيوەندى بە ئەنجوومەنى كۆمسيارانەوە هەيە، ئەگەر پێويست بكات، ئەوكات درێژى دەكەنەوە.

سەبارەت بە كارتى بايۆمەترى دەنگدەريش قەيس داواى لە دەنگدەران كرد، لە كاتى دەوام و پشووى فەرميش سەردانى بنكەكان بكەن بۆ وەرگرتنەوەى كارتەكانيان، چونكە بەبێ ئەو كارتە رێگە بە دەنگدان نادرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین