نەخۆشى دەروونى لە ريزى بريندارانى سوپاى ئيسرائيل بەرزدەبێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سوپاى ئيسرائيل پەنا دەباتە بەر شاردنەوەى داتاكان فشار دەخاتە سەر رۆژنامەى يەديعوت ئەحرەنت، بەرپرسى بەشى شياندن لە نەخۆشخانەى سوپاى ئيسرائيل رايگەياند، بەشى زۆرى بريندارەكان تووشى پێكانى قورس بوونە، رێژەى نەخۆشى دەرنوونيش لە ريزەكانى بريندارانى سوپا بەرزدەبێتەوە،

ئەمڕۆ يەكشەممە (10/ كانوونى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاوى كردەوە، ليمۆر لۆريا، سەرۆكى بەشى شياندنەوە لە وەزارەتى سوپاى ئيسرائيل باس لەوە دەكات، ئێمە هيچ كاتێك بە دۆخێكى لەو جۆرە تێنەپەڕيوين، زياتر لە (58%) بريندارەكانمان لە دەست و قاچيان تووشى پێكانى مەترسيدار بوونە، كە يەكێك لە مەترسييەكان ئەوە دەبێت ببڕێنەوە.
ئەو بەرپرسەى سوپاى ئيسرائيل جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، لە (12%)ى پێكانەكان لە ناوەيە سپڵ و كليە و بەشەكانى ناوەوەى جەستەى پارچە پارچە كردووە، هەندێك لە بريندارەكانيش بە سەر و چاويان كەوتووە.

سەبارەت بە دۆخى دەروونيش سەرۆكى بەشى شياندنەوە گوتى، نزيكەى لە (7%) تووشى نەخۆشى دەروونى بوونە، ئەوەش ژمارەيەكە ئێمە دەزانين زۆر بە توندى بەرز دەبێتەوە، چونكە ئێمە دەزانين ئەوەى لە رووى جەستەييەوە بريندارێت لە رووى دەروونيشەوە تێ دەچێت. 

سەبارەت بە ژمارەى بريندارەكان رۆژنامەى يەديعوت ئەحرەنوت بڵاوى كردەوە، لەسەرەتاى دەستپێكردنى هێرشەكان بۆ سەر كەرتى غەزە پێنج هەزار سەربازى ئيسرائيلى برينداربوونە، لەو ژمارەيە هەزار سەربازيان كەم ئەندام بوونە، ماڵپەڕى رۆژنامە ئەو ژمارەى شاردۆتەوە، كردوويەتى بە دوو هەزار.

ئەوەش بەهۆى ئەو چاودێريە سەربازيەى سوپاى ئيسرائيلە لە سەر ماڵپەڕەكە دايناوە، كە رێگە نادات هەندێك وردەكارى زانيانەكانيان زۆر بڵاوبێتەوە.

ئەو ژمارانەى رۆژنامەكە بڵاوى كردۆتەوە پێش سڕينەوەيان دەنگدانەوەيەكى گەورەى لە تۆڕە مۆڵايەتييەكان لێكەوتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین