سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: ئافرەتانى کوردستان بادڵنیا بن بۆ ھەمیشە لەپێناو مافەکانیاندا پشتیوانیان دەبم
نوچەنێت:
بە گەرمی پیرۆزبایی لە تەواوی ئافرەتانی کوردستان دەکات و دەڵێت، ھیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم و دڵنیا بن کە بۆ ھەمیشە لەپێناو مافەکانتان ھاوکار و پشتیوانتان دەبم.
دەقی پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان:
یادی (71) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بە گەرمی لە تەواوی ئافرەتانی کوردستان پیرۆز دەکەم. خەبات و قوربانیدان و تێکۆشانیان لەپێناو پاراستنی مافەکانی ئافرەتان و ئازادی و یەکسانیدا، بەڕێز و پێزانینەوە ھەڵدەسەنگێنم و ھیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم.
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان وەک ڕێکخراوێکی پێشەنگی پاراستن و داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان، لە ھەردوو سەردەمی شۆڕش و ئازادیدا، ڕۆڵێکی دیاری لە خەباتی مەدەنیی کۆمەڵگەی کوردستاندا گێڕاوە. وێرای پارێزگاریکردن لە مافەکانی ئافرەتان، بە سەدان ئافرەتی بەتوانای لە ھەموو بوارەکاندا و چەندین کادیر و سەرکردەشی پێگەیاندووە کە لە ھەموو کایەکانی ژیاندا خزمەتیان بە وڵات کردووە و دەکەن.
کۆمەڵگەیەکی کراوەی ئازاد و پێشکەوتووی مەدەنی، بێ ئازادیی ئافرەت و مسۆگەریی تەواوی مافەکانیان نایەتە دی، بۆیە لەم یادەدا ھەموو پشتگیرییەک لە خەباتی ئافرەتان دووپات دەکەمەوە. با یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و ھەموو ڕێکخراو و بزووتنەوەیەکی ژنان لە کوردستان دڵنیا بن کە بۆ ھەمیشە لەپێناو مافەکانیاندا، ھاوکار و پشتیوانیان دەبم.
نێچیرڤان بارزانی
2023/12/11
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment