رێکەوتنێکی نوێ لەنێوان ئێران و رووسیا پەسندکرا ئێران

نوچەنێت:

رێککەوتنی هاوکاریی نێوان ئێران و رووسیا لە بواری ئاسایشی زانیاری لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێرانەوە پەسەند کرا.

رۆژی یەکشەممە (10/ کانونی یەکەم/ 2023) ئیرنا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە دانیشتنی گشتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێران ، راپۆرتی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی سەبارەت بە رەشنووسی رێککەوتنی هاوکاری لە بواری ئاسایشی زانیاری لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و فیدراسیۆنی رووسیا خرایە بەرنامەی کار و پەسەند کرا..

بە پشتبەستن بە ئەم پەسندکراوە، رێککەوتنی هاوکاری لە بواری ئاسایشی زانیاری لە نێوان هەردوو حکومەتی ئێران و رووسیا، کە پێشەکییەک و نۆ ماددە و پاشکۆیەک لەخۆ دەگرێت، پەسەند کراوە و مۆڵەتی ئاڵوگۆڕی بەڵگەنامەکانی دەدرێت.

پێش دەنگدانەکە، ئەبولفەزڵ عەمویی، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان، بەرگری لەم پڕۆژە یاسایە کرد و دەڵێت "هەڕەشە لە فەزای ئەلیکترۆنی دژ بە وڵاتان دروست دەبێت، هەروەها لەم پڕۆژە یاسایەدا و لە هاوکاری نیوان ئێران و رووسیا، رێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی ئەم هەڕەشانە دەبێت.

سەرچاوە: ئیرنا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین