رووسیا: رێککەوتنێکی گرنگی بازرگانی لەگەڵ ئێران واژۆ دەکرێت ئێران

نوچەنێت:

جێگری سەرۆک وەزیرانی رووسیا دەڵێت، کە لەم مانگەدا رێککەوتنێکی گرنگی بازرگانی نێوان ئەم وڵاتە و ئێران واژۆ دەکرێت.

لە رۆژی دووشەممە (11/ کانونی یەکەم/ 2023) ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، بە پشتبەستن بە ئاژانسی تاس، ئەلێکساندەر نواک، جێگری سەرۆک وەزیرانی رووسیا لە لێدوانێکیدا لە کەناڵی تەلەفزیۆنی "رووسیا-1" رایگەیاندووە، کە "لەم مانگەدا رێککەوتنێکی گرنگی نێوان حکومەتەکانی نێوان ئەم وڵاتە و ئێران واژۆ دەکرێت".

جێگری سەرۆک وەزیرانی رووسیا دەشڵێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا چەند بەڵگەنامەیەکی گرنگ واژۆ دەکرێت.

نواک ئاماژەی بەوەکردووە، کە لەم مانگە رێککەوتنێک لەسەر ناوچەی ئازادی بازرگانی نێوان ئێران و یەکێتی ئابووری ئۆراسیا دەکرێت وئێمەش بەم نزیکانە جێبەجێکردنی ئەم بەڵگەنامە سەرەکییە، کە رێککەوتنێکی نێوان حکومەتەکانە دەست پێدەکەین.

سەرچاوە: تەسنیم

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین