رۆژنامەى هارتس  ژمارەى بریندارەکانى سوپاى ئیسرائیل لە کەرتى عەزە ئاشکرا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

رۆژنامەى هارتسى عیبرى ئاشکراى کردووە، بەگوێرەى داتاى نەخۆشخانەکان لەدواى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر کەرتى غەزە، (10) و (584) سەربازى ئیسرائیلى برینداربووە، بەڵام تەلئەبیب ژمارەى جیاواز بڵاودەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (11/ كانوونى یەکەم/2023) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاوى کردەوە، رۆژنامەى هارتسى ئیسرائیلى ئاشکراى کردووە گوتەبێژى سوپاى ئیسرائیل رایگەیاند، هەزار و (645) سەربازمان بریندرابووە، بەڵام ئەو ژمارەیە لەگەڵ ئەو داتایانە یەک ناگرێتەوە، کە لە نەخۆشخانەکان دەستمان کەوتووە.

رۆژنامەکە باس لەوە دەکات، بەگوێرەى ئەو داتایانەى دەستمان کەوتووە، ژمارەى راستەقینە بەوجۆرەیە، هەزار و (490) بریندار لە نەخۆشخانەى بارزیلازى بووە، نەخۆشخانەى ئەسوتا (178) بریندارى تێدا بووە، هەروەها نەخۆشخانەى ئیخیلۆف (148) بریندارى تێدا بووە.
رۆژنامە باس لەوەش دەکات نەخۆشخانەى رمبام حەیفا (188) بریندارى تێدا چارەسەکراوە، نەخۆشخانەى هەدسا لە قوددس (209) بریندارى تێدا چارەسەر کراوە، نەخۆشخانەى تەسدیک (139) بریندارى تێدا چارەسەر کراووە، نەخۆشخانەى سوروتکا هەزار سەربازى بریندارى تێدا چارەسەر کراوە، لە نەخۆشخانەى شیبا (500).

سەبارەت بە دۆخى بریندارەکانیش رۆژنامەکە باس لەوە دەکات، (131) سەرباز لە کاتى چارەسەر گیانیان لەدەست داوە، (471) بریندار برینەکانیان مەترسیدارە، (868) بریندەکانیان مامناوەندە، هەشت هەزار و (308) برینەکانیان سووکە.

رۆژنامەکە باس لەوەش دەکات (600) سەربازیان تووشى شۆک بوونە، هەروەها (206) سەربازیش تووشى نەخۆشییەکى نەسراو بوونە.

رۆژنامەى هارتس لە راپۆرتەکەى دەڵێت، پکشى شێرى بریندارەکانى جەنگ بەر سەربازەکان دەکەوێت، بۆیە زەحمە قبوڵ بکرێت زیاتر لە هەزار سەرباز برینداربوونە.


رۆژنامە هەموو گومانێک لەسەر داتاکان بە هەر پاساوێک بێت رەتى دەکاتەوە، پێى وایە ئەگەر باس لەوەش بکرێت لە سیستەمى تۆمار هەندێک حاڵەت دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکى دیکە، ئەوا نابێتە هۆى ئەو جیاوازییە فراوانەى لەنێوان داتاکانى سوپا و تۆمارى نەخۆشخانەکان هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین