دادگای باڵای عێراق دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕەتدەکاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی رەت دەکاتەوە و دەبێ وەک پارێزگاکانی دیکەی عێراق ئەنجام بدرێت.

ڕۆژی سێشەممە (12/کانوونی یەکەم/2023) دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەو سکاڵایەی بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنی  ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تۆمارکرا بوو ڕەتکردەوە و جەخت لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا لەو پاریزگایە دەکاتەوە.

دوای ئەوەی دوو کاندیدی ھاوپەیمانی قیادە و بەرەی تورکمانی سکاڵایان دژی تۆماری دەنگدەرانی کورد لە کەرکووک تۆمارکردبوو، تێیدا داوایان کردبوو ژماریەک ناوی دەنگدەری کورد لە تۆمارە دەربھێندرێت، دادگای فیدراڵی سکاڵاکانی ڕەتکردەوە.

ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دوایین جار لە (2005) ئەنجامدرا، وا بڕیارە ڕۆژی (18)ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ دوای (18) ساڵ ھەڵبژاردنێکی نوێ ئەنجام بدرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین