بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی ھەرێم ھۆشدارییەکی توند بە کۆمپانیاکان دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان ھۆشداری بەو کەسانە دەدات، کە بەناوی بردنی خەڵک بۆ عومرە لە شوسیال فێڵ لە ھاووڵاتییان دەکەن.

ڕۆژی سێشەممە (12/کانوونی یەکەم/2023) بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ھاتووە، "ھۆشدارییەکی توند دەدەینە ھەموو ئەو کەسانەی کە مۆڵەتی گواستنەوەی عومڕەکارانیان نییە و رۆژانە لە تۆرە کۆمەڵاتییەکان بانگەشەی بردنی خەڵک دەکەن بۆ سعوودیە بەزووترین کات واز لەو کارە بھێنن بە پێچەوانەوە رووبەڕووی لێپێچینەوەی توندی یاسایی دەکرێنەوە لە ئەگەری بەردەوام بوونیان لەسەر ئەو کارە نا یاساییەی کە دەیکەن ئەگەرچی پێشتریش بەڵێنامە بە بەشێک لەو کەسانە پڕکراوەتەوە و کە ئەو کارەیان دەکرد و بەڵام لەئەمرۆوە (12/12/2023)‌ ھەر کەسێک بە بێ ھەبوونی مۆڵەتی کۆمپانیای حەج و عومڕە ھەڵبستێت بە گواستنەوەی عومڕەکاران راستەوخۆ لە دادگە داوای یاسایی لەسەر تۆماردەکرێت."

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە ھەروەھا ھاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە بە ھیچ شێوەیەک لەگەڵ کەسانێک سەفەری عومڕە نەکەن ئەگەر مۆڵەتی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕیان نەبێت و بە پێچەوانەوە لە کاتی تووشبوونیان بە ھەر کێشە و گرفتێک بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بەرپرسیار نابێت و خۆیان بەرپرسیاردەبن.

ھەروەھا بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە ئەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە، کە لە ژێر ناوی مامۆستایانی ئایینی بەرێز ھەڵدەستن بە گواستنەوەی عومڕەکاران لێرە بەدواوە نابێت ناوی مامۆستایانی ئایینی بۆ ھیچ مەبەستێکی بازرگانی و بردنی خەڵک بۆ عومڕە بەکار بھێنن بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن.

دەشڵێت، "ھەموو ئەو کۆمپانیانەی کە مۆڵەتی فەرمییان ھەیە نابێت بە ھیچ شێوەیەک عومڕەکار لە سعوودیە گەشتی (گائف و سەر کەناراوەکانی جەددە)ـیان پێ بکەن و بانگەشەی بۆ بکەن بە پێچەوانەی لێپێچینەوەی یاسایی و کارگێرییان لەگەڵدا دەکرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین