وەزارەتی دەرەوەی ئێران: سزا نوێیەکانی ئەوروپا بێ بنەمایە ئێران

نوچەنێت:

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر هەڵوێستی وڵاتەکەی لە دژایەتیکردنی شەڕ و پێویستی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراین، سەپاندنی سزاکان لە بواری پیشەسازی بەرگری بە سەر وڵاتەکەیدا بە بێ بنەما ناودەبات.

رۆژی سێشەممە (12/ کانونی یەکەم/ 2023) ئیرنا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیدانەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بە سەپاندنی سزا بەسەر هەندێک کەس و دامەزراوەکانی ئێران کرد و پێداگری لەسەر بانگەشەی ناڕاست لە دەستوەردان لە قەیرانی ئۆکراین کرد.

کەنعانی دەڵێت، یەکێتی ئەوروپا باس لە یاسای نێودەوڵەتی و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، بەڵام لە راستیدا چاوەکانی سەر توندترین و گەورەترین پێشێلکارییەکانی بنەما ناسراوەکانی یاسای نێودەوڵەتی، لەوانەش مافەکانی مرۆڤ و مافە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان لە غەززە داخستووە. 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر هەڵوێستی وڵاتەکەی لە دژی شەڕ و پێویستی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراین بە رێگای ئاشتیانە، سەپاندنی سزاکان لە بواری پیشەسازی بەرگری بەسەر ئێراندا بە بێ بنەما دادەنێت و دەڵێت "کۆماری ئیسلامی ئێران مافی وەڵامدانەوەی پارێزراوە".

سەرچاوە: ئیرنا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین