وەزارەتی دەرەوەی ئوسترالیا وەڵامی باڵیۆزی ئێران دەداتەوە ئێران

نوچەنێت:

وەزارەتی دەرەوەی ئوسترالیا، لە وەڵامی باڵیۆزی ئێران لەو وڵاتە دەڵێت، لە ئوسترالیا جێگایەک بۆ قسەی دژە ئیسرائیل و دژە جوولەکەکان نییە.

ڕۆژی سێشەممە (12/ کانونی یەکەم/ 2023) ئیران ئینتەرناشناڵ لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئوسترالیا، قسەی دژە ئیسرائیل و دژە جوولەکەکانی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی لەم وڵاتەی ئیدانە کردووە و جەختی لەوە کردۆتەوە، کە "لە ئوسترالیا جێگایەک بۆ دژە جوولەکە نییە".

ئەم هەڵوێستە کاردانەوەیەک بوو بەرامبەر بە لێدوانەکانی ئەحمەد سادقی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی لە ئوسترالیا، کە دوای هێرشەکەی حەماس لە 7ی ئۆکتۆبەر بۆ سەر ئیسرائیل، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، چەندین جار خوازیاری لەناوبردنی ئیسرائیلی بووە.

لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی ئوسترالیا رایگەیاند: "هەموو کەسێک پێویستە بتوانێت بەبێ ترس و تۆقاندن بژی"، داواش لە هەموو دیپلۆماتکارانی ئەم وڵاتە کراوە "لە ئۆسترالیا بە ڕێزەوە و بنیاتنەرانە هەڵسوکەوت بکەن".

باڵیۆزی ئێران، کە چەندین جار ئیسرائیلی بە تاوانباری شەڕ ناوبردووە، لە تویتێکدا لە ٢٧ی ئۆکتۆبەردا، وێنەیەکی گرافیکی تانکێکی ئیسرائیلی و تونێلێکی پڕ لە هێزەکانی حەماسی بڵاوکردۆتەوە و نوسیویەتی "بەخێربێن بۆ تاڵاوەکە و سڵاو لە کۆتایی خۆتان بکەن." ان شاءالله!

لە 29ی ئۆکتۆبەریش فەلەستینیەکانی بە قوربانیانی "هۆلۆکۆستی راستەقینە" وەسف کرد و سوپای ئیسرائیلی بە "ئامێری تیرۆریستی" ناوبرد.

کلر چندلر، سیناتۆر و یاریدەدەری وەزیری دەرەوە لە حکومەتی سێبەر، پێشتر لێدوانەکانی بە "بانگەشە بۆ ناوەڕۆکێکی شەرمەزارکەر و مەترسیداری باڵیۆزخانەی ئێران لە ئوسترالیا" ناوبرد، هەروەها کۆمەڵگەی جوولەکەکانی ئوسترالیا نیگەرانی خۆیان لە هەڵوێستەکانی دەربڕیوە.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین