سوودانى سەركۆنەى هێرشكردنە سەر باڵيۆزخانەى ئەمەريكا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەنتۆنى بلينكن، وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا لە پەيوەندييەكى تەلەفۆنيدا لەگەڵ محەمەد شياع سوودانى، سەرۆك وەزيرانى عێراق، سەركۆنەى هێرشەكانى سەر باڵيۆزخانەى وڵاتەكەى لە بەغدا كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (13/ كانوونى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (بەغدا تودەى) بڵاوى كردەوە، نووسينگەى محەمەد شياع سوودانى لە راگەيێندراوێكدا ناوەڕۆكەى ئاشكراكردووە، ئاماژە بەوە دەكات، ئەنتۆنى بلينكن لەگەڵ سەرۆك وەزيرانى عێراق گفتوگۆيان لەسەر هێرشەكانى سەر باڵيۆزخانەى ئەمەريكا لە بەغدا كردووە، لەو گفتوگۆيەدا سوودانى جەختى لەسەر پارێزگارى لە نێردە ديپلۆماسييەكان و راوێژكاران كردۆتەوە.

لە بە شێكى ديكەى راگەيێندراوەكە هاتووە، سوودانى بە وەزيرى دەرەوەى راگەياندووە، حكومەتى عێراق توانى دەستگيركردنى ئەوانەى هەيە هێرش دەكەنە سەر نێردە ديپلۆماسييەكان.

لەو پەيوەندييە تەلەفۆنييەد هەردوولا گفتوگۆيان لەسەر چەندين دۆسيەى پەيوەست بە پەيوەندى نێوان بەغدا و واشنتن كردووە و باسى لەو رێگەكانى بەهێزكردنى پەيوەندى دوولايەنە كردووە.

سوودانى لە قسەكانى رايگەياندووە، عێراق سوورە لەسەر بونيادنانى هاوبەشى و هاوئاهەنگى لەگەڵ وڵاتانى دۆست و كارى هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئاڵنگەرييە ئابوورى و ئەمنى و ژينگەيەكان، كە بە جۆرێك بێت پاڵپشت بێت بۆ قووڵكردنەوەى سەقامگيرى لەو ناوچەيە.

لاى خۆشيەوە وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا پێشوازى لە رێكارەكانى حكومەتى عێراق كردووە بۆ بەردەووامى بە پەيوەندى دوولايەنە و پاراستنى نێردە ديپلۆماسيەكان و باڵيۆزى وڵاتان لە بەغدا و دەستگيركردنى ئەو كەسانەى لەپشت هێرشەكانن. 

لەدواى هەڵگيرسانى جەنگى ئيسرائيل ــ فەڵەستين، گرووپە چەكدارەكانى نزيك لە ئێران بەردەوام هێرش دەكەنە سەر بنكە و بارەگاكانى ئەمەريكا لە ناو خاكى عێراق، ئەوەش پەيوەندييەكانى بەغدا و واشنتنى ئاڵۆز كردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین