وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعوودیە کۆبوودەبنەوە ئێران

نوچەنێت:

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە لە پەراوێزی کۆڕبەندی جیهانی پەنابەران لە جنێڤ دیدار و گفتوگۆیان کرد.

لە رۆژی چوارشەممە (13/ کانونی یەکەم/ 2023) ئیرنا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە،  حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان هاوتا سعودییەکەی ئەمڕۆ لە پەراوێزی کۆڕبەندی جیهانی پەنابەران کۆبوونەوە.

بە پێی ئیرنا ئێوارەی دوێنێ (سێشەممە) وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی تایبەت بە "دۆخی نالەباری مافەکانی مرۆڤ لە ناوچەکان فەلەستین، جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و مافە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان". هەروەها دووەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی جیهانی پەنابەران گەیشتە جنێڤ.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەروەها لەگەڵ نەبیل عەمار، وەزیری دەرەوەی تونس و عەبدوڵڵا بوحەبیب، وەزیری دەرەوەی لوبنان، کۆبووەوە.

جێگەی ئاماژەیە، دیدارو چاوپێکەوتنەکانی ئەم دوایانەی وەزیری دەرەوەی ئێران، زیاتر لەبارەی دۆخی غەززەوەیە و هەوڵدەدرێ ئیسرائیل لە هێرشەکانی سەر غەززە بووەستێنن. 

سەرچاوە: ئیرنا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین