مه‌سرور بارزانى داوایه‌ك له‌ هاوپه‌یمانان ده‌كات کوردستانی

نوچه‌نێت

به‌ بۆنه‌ى ده‌ستگیركردنى كۆمه‌ڵێك تیرۆریست و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى پیلانه‌كه‌یان له‌ لایه‌ن ئاسایشى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و داوا له‌ هاوپه‌یمانان ده‌كات، مەترسییەکانی ئەم هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و دەرەوە بە ھەند وەربگرن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ى نیسان ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى پیلانێكى تیرۆریستى راگه‌یاند و دانپێدانانى پێنج تیرۆریسته‌كه‌یشى به‌ ڤیدیۆ بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌ نیاز بوون له‌ هه‌رێمى كوردستان كرده‌ى تیرۆریستى ئه‌نجام بده‌ن.

به‌ بۆنه‌ى ئه‌م رووداوه‌وه‌ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى له‌ تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و وێراى ستایشكردنى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان  په‌یامێك به‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌دات و ده‌ڵێ، "داوا لە هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان دەکەم، کە مەترسییەکانی ئەم هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و دەرەوە  بە ھەند وەربگرن".

ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان:

له‌ دوای ئۆپەراسیۆنێکی چەند مانگی، هێزە ئەمنییەكانمان سەرکەوتووانە پیلانێکی تیرۆرستانی داعشیان لە هەولێر پوچه‌ڵكرده‌وه‌، كه‌ له‌ سوریاوه‌ پیلانەکە ڕێکخراوه‌ و ئاراستەکراوه‌ . ئەندامانی ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ كه‌ سه‌ر به‌ ڕێكخراوی داعشن، ئێستا‌ ده‌ستگیركراون و لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.

بە پێی زانیاریی ده‌زگا هەواڵگرییەکانمان، داعش لە کامپی (الهول)ەوە ئه‌م پیلانەیان داڕشتووە‌، ئەمەش جێی نیگەرانییە و دەریدەخات، داعش هێشتا توانای ئەوەیان هەیە بە نایاسایی له‌ سنوورەکان بپەڕنەوە.

داوا لە هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان دەکەم ، کە مەترسییەکانی ئەم هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و دەرەوە  بە ھەند وەربگرن.

دەمەوێ دڵنیایی بدەمە خەڵکی کوردستان و ئەوانی سەردانی ھەرێم دەکەن کە پارێزراو دەبن و ده‌زگا ئەمنیەکانمان به‌ به‌رده‌وامی کار دەکەن بۆ پاراستنی هەموو چین و توێژ و پێكهاته‌كانی كوردستان لە تیرۆر و توندوتیژی. ستایشی كار و چالاکی خێرا و دەستبە‌جێی هێزەکانمان دەکەم، پابەندبوون و خۆبه‌خشیی ئه‌وان ، بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ببین به‌ یەکێک لە ئارامترین ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ستایشی كار و چالاکی خێرا و دەستبە‌جێی هێزەکانمان دەکەم، پابەندبوون و خۆبه‌خشیی ئه‌وان، بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ببین به‌ یەکێک لە ئارامترین ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین