مه‌سرور بارزانى : یانزه‌مین مانگه به‌غدا بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى نه‌ناردووه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نۆى ئایار مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى گه‌شتیارى ته‌له‌فریكى چیاى زاوا له شارى دهۆك به‌شدار بوو، له كاتى مه‌راسیمه‌كه‌دا وتارێكى پێشكه‌ش كرد. مه‌سرور بارزانى سوپاسى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانی كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌م بارودۆخه خۆیان راگرتووه و دواتریش باسى له‌و ئاسته‌نگانه كرد كه دێنه به‌رده‌م حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
مه‌سرور بارزانى گوتى، "ساڵێكی ناخۆشمان به‌ڕێكرد، بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، باری ئابووری تێكچوو و كاریگه‌رییه‌كی خراپی هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ژیانی هاووڵاتیان، به‌ڵام له‌جێگه‌ی خۆیدایه سوپاسی خه‌ڵكی دهۆك و هه‌موو هه‌رێمی كوردستان بكه‌م، كه خۆڕاگربوونه و بڕوا و متمانه‌ی خۆیان له هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌ی حكومه‌ت به‌رنه‌داوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌وه بووه (11)ه‌مین مانگ حكومه‌تی عێراق بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین و ده‌سته‌وه‌ستان نابین له‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان و له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی ستراتیژیمان ده‌بێت".
ده‌قى وتاره‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
ئاماده‌بووانی ئازیز.. به‌خێرهاتنی هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌م بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه، ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌نیا خزمه‌تی خه‌ڵكی دهۆك ناكات، به‌ڵكو خزمه‌تی هه‌موو كوردستان و ئه‌و گه‌شتیارانه‌ش ده‌كات كه سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن.
له به‌رنامه‌ی حكومه‌ت دوو ئامانجی سه‌ره‌كیمان هه‌بوو، یه‌كێكیان چاكسازی و ئه‌وی دیكه‌ش هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری كوردستانه.
له هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ین پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی دیكه‌ی ئابووری، وه‌كو كشتوكاڵ و پشه‌سازی جێبه‌جێ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهات له كوردستان زیاتر بێت و ناچار نه‌بین ته‌نیا پشت به یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات ببه‌ستین.
داوا ده‌كه‌م به‌شداربن بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت، له پێناو دامه‌زراندنی ژێرخانێكی ئابووری به‌هێز له كوردستان.
به‌رنامه‌ی چاكسازی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستمان پێكردووه و به‌رده‌وام ده‌بین، زۆر ئاسته‌نگ دروست ده‌كرێت بۆ حكومه‌ت و كابینه‌ی نۆیه‌م بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بین و به پشتیوانی خوا و ئێوه، هیچ كه‌سێك ناتوانێت رامانبگرێت.
راسته ئاسته‌نگه‌كان زۆرن، ره‌نگه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك كه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بێت چاكسازی راسته‌قینه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م هه‌مووان بزانن ئه‌وه‌ی كردوومانه به بیروباوه‌ڕه‌وه كردوومانه، خۆم بڕوای ته‌واوم به پشتیوانی ئێوه هه‌یه وه‌كو خه‌ڵكی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی به‌رده‌وام بین، من خۆم چاوه‌ڕوانی پشتیوانی هه‌موو لایه‌ك و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازی.
ساڵێكی ناخۆشمان به‌ڕێكرد، بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، باری ئابووری تێكچوو و كاریگه‌رییه‌كی خراپی هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ژیانی هاووڵاتیان، به‌ڵام له‌جێگه‌ی خۆیدایه سوپاسی خه‌ڵكی دهۆك و هه‌موو هه‌رێمی كوردستان بكه‌م، كه خۆڕاگربوونه و بڕوا و متمانه‌ی خۆیان له هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌ی حكومه‌ت به‌رنه‌داوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌وه بووه (11)ه‌مین مانگ حكومه‌تی عێراق بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین و ده‌سته‌وه‌ستان نابین له‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان و له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی ستراتیژیمان ده‌بێت.
حه‌ز ده‌كه‌م دڵنیا بن له داهاتوودا ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌ره‌و باشتر ده‌چێت و ئابووری كوردستان به‌ره‌وپێش ده‌چێت، بۆ ئه‌وه‌ی پێویستمان به پشتیوانی و به‌شداری ئێوه ده‌بێت، چ وه‌ك هاووڵاتی و وه‌ك كه‌رتی تایبه‌ت و حكومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان به‌ره‌و پێشتر ببه‌ین.
سه‌قامگیریی ئه‌منی و سیاسی گرنگه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیریی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت، سه‌قامگیری و ئاسایشی كوردستانیش ده‌بێت بپارێزرێت و هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
له كۆتاییدا جارێكی دیكه سوپاسی ئێوه ده‌كه‌م و خودای گه‌وره نوێژ و تاعه‌تی هه‌موو لایه‌ك قه‌بووڵ بكات، خودای گه‌وره ته‌مه‌نی سه‌رۆكی ئێمه درێژ بكات، هیوادارم خه‌ڵك و هاووڵاتیانی دهۆك و كوردستان كاتێكی خۆش له نێو ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا به‌سه‌ر ببه‌ن.
گه‌له‌ك سوپاس بۆ ئێوه.. به‌هیوای سه‌ركه‌وتن و كوردستانیش هه‌ر ئاوه‌دان ده‌بێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment