مه‌سرور بارزانى و سه‌رۆكى هه‌نگاریا كۆبوونه‌وه
نوچه‌نێت
مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كاتالین نۆڤاك سه‌رۆكى هه‌نگاریا كرد و بڕیاره جیا له بارودۆخى مه‌سیحییه‌كان چه‌ند بابه‌تێكى تر تاوتوێ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى كانوونى یه‌كه‌مى 2022 له هه‌ولێر مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كاتالین نۆڤاك سه‌رۆكى هه‌نگاریا كۆبووه‌وه و بڕیاره جیا له بارودۆخى مه‌سیحیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق باس له چه‌ندان ته‌وه‌رى تر‌ى سیاسى بكه‌ن.
دوێنێ كاتالین نۆڤاك سه‌رۆكى هه‌نگاریا گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى لێكرا و دواتر نۆڤاك له په‌یامێكدا كه له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه باسى له‌وه كرد، له لایه‌ن سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانییه‌وه پێشوازییه‌كى گه‌رمى لێكراوه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى باسى پاراستنى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌سیحییه‌كانى كردووه.
دوێنێ نۆڤاك چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كى مه‌سیحییه‌كانى له ده‌شتى نه‌ینه‌وا به‌سه‌ركرده‌وه و بڕیاره ئه‌مڕۆیش سه‌ردانى عه‌نكاوه بكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment