ئێران هەڵوەشاندنەوەی یەک لایەنەی ڤیزەی 33 وڵاتی راگەیاند ئێران

نوچەنێت:

وەزیری گەشتوگوزار و پیشەی دەستی ئێران، هەڵوەشاندنەوەی یەلک لایەنە پێدانى ڤیزای ی بۆ هاووڵاتیانی 33 وڵاتی بیانى راگەیاند.

ڕۆژی پێنجشەممە (14/ کانونی یەکەم/ 2023) رادیۆفەردا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، عیزەتوڵڵا زەرغامی، وەزیری گەشتوگوزار ئێران رایگەیاند، پێشنیاری وەزارەتەکەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی 33 وڵات لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی حکومەتی ئێران پەسەندکراوە.

زەرغامی ئەم بڕیارنامەیەی بە "بڕیارێکی بوێرانە و ژیرانە" ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە "حکومەتی ئێران بەنیازە دەرگاکانی وڵات بەڕووی جیهاندا بکاتەوە و ئەم هەڵوەشاندنەوەی تاکلایەنەی ڤیزە لەراستیدا قسەکردنە لەگەڵ خەڵکی جیهان".

میدیاکانی ئێران، کاتژمێرێک دوای ئەم لێدوانانە، لیستی 33 وڵاتیان بڵاوکردەوە، کە 17 وڵاتی ئاسیا، 6 وڵاتی ئەفریقا، 5 وڵاتی ئەوروپی و 5 وڵاتی ئەمریکای لاتین تێیدان. 

هاتنی گەشتیارانی بیانی بۆ ئێران لە ساڵی 2019 پێش پەتای کۆرۆنا زیاتر لە 9 ملیۆن کەس بوو، بەڵام ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2021 گەیشتە خوار یەک ملیۆن کەس و ئێستا بە ئاستێکی کەم بەرەو باشتر دەڕوات؛ هەرچەندە هێشتا جیاوازی لەکاتی پێش پەتای کۆرۆنا زۆرە.

ئەم وڵاتە بریتین لە هیندستان، ئیمارات، بەحرەین، سعوودیە، قەتەر، کوێت، لوبنان، ئۆزبەکستان، قیرقیزستان، تاجیکستان، ئەندەنوسیا، یابان، سەنگاپور، کەمبۆدیا، مالیزیا، برونێی و ڤێتنام.

هەروەها وڵاتانی ئەوروپایی ئەم لیستە بریتین لە رووسیا، بۆسنە و هەرزەگوین، سێربیا، کرواتیا و بیلاڕووس. هەروەها ناوی بەرازیل، پیرۆ، کوبا، مەکسیک و ڤەنزوێلا لە لیستی وڵاتانی ئەمریکای لاتیندان.

تونس، مۆریتانیا، تانزانیا، زیمبابۆی، مۆریس و سیشێل، شەش وڵاتی ئەفریقین لەم لیستەدا.

سەرچاوە:  رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین