پارتى داعى لە پڕۆسەى هەڵبژاردن کشایەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

وەک کاردانەوەیە بەرانبەر کوژرانى فازیڵ حوسێنى، سەرۆکى پارتى داعى، ئەو پارتە کشانەوەى خۆى لە بەشداریى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (14/ كانوونى يەکەم/ 2023) ماڵپەڕى (شەفەق نیوز) بڵاوى کردەوە، پارتى داعى لە راگەیێندراوێکدا کشانەوەى خۆى لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان راگەیاند. 

لە بەشێکى راگەیێندراوە هاتووە، حکومەتى عێراق تا ئێستا بە فەرمى سەرکۆنەى ئەو کارە نەکردووە و هیچ پەیوەندییەکى بە سەرکردەکانى ئەو پارتەش نەکردووە، بۆ ئاگادارکردنەوەیان لە چۆنیەتى بەڕێوەچۆنى رێڕەوەى لێکۆڵینەوە.

پارتى داعى هێرشى توند دەکاتە سەر وەزارەتى ناوخۆ و رێکارەکانیان بە شەرمنانە ناو دەبات و بە شایستەى ئەوەى نازانێت باسیان بکات.

لە بەشێکى راگەیێندراوەکە داوا لە دەسەڵاتى دادوەرى دەکات لە هەموو ئاستەکان لێکۆڵینەوەى دادپەروەرانە و خێرا بکەن بۆ دۆزینەوەى تاوانباران و راگەیاندنیان بۆ رایگشتى.

هەفتەى رابردوو فازیڵ مەرسوومى حوسێنى، دامەزرێنەرى پارتى داعى تیرۆرکرا، تا ئێستا ناسنامەى بکوژەکانى ئاشکرا نەبوەوە و هیچ لایەنێکى بە فەرمى بەرپرسیارێتى خۆى رانەگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین