پڕۆسەى دەنگدانى ئەنجوومەنى پارێزگاكان دەستى پێكرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ميقداد ميرى، گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆيى حكومەتى عێراق رايگەياند، پڕۆسەى دەنگدان دەستى پێكرد و تا ئێستا هيچ پێشێلكارييەك رووى نەداوە، پڕۆسەى هەڵبژاردن لە هەرێمى كوردستانيش دەستى پێكرد.

ئەمڕۆ شەممە (16/ كانوونى یەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى كردەوە، گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆی حكومەتى عێراق رایگەیاند، دەنگدانى هێزە تایبەتەكان دەستى پێكرد و پڕۆسەكە بە ئاسایی بەڕێوە دەچێت.

لە لایەكى دیكەوە محەمەد شیاع سودانى، فەرماندەى هێزە چەكدارەكانى عێراقیش پەیامێكى ئاراستەى هێزەكان كرد، لەو پەیامەى دەڵێت،  خوشكان و برایان لە هێزە چەكدارەكانى عێراق بە هەموو پێكهاتەكانەوە، جەخت لەسەر ئەوە دەكەینەوە متمانەى گەورەمان بە ئێوە هەیە، سوپاسى هەوڵەكانتان دەكەم لە باش بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەكان لە هەموو قۆناغەكان.
سوودانى لە بەشێكى دیكەى قسەكانى ئاماژە بەوە دەكات، دووبارە جەخت لەسەر ئازادیتان دەكەینەوە لە هەڵبژاردنى ئازادانەى خۆتان، هیچ كەسێك بۆى نییە دەست لە هەڵبژاردن و ئاراستەى ئێوە وەربدات.
بەگوێرەى راپۆرتێكى ماڵپەڕى (رووداو) لەسەر ئاستى هەرێمى كوردستانیش پڕۆسەى دەنگدان دەستى پێكرد و زیاتر لە ژمارەیە 48 هەزار و 260 کەس ئاوارەن و مافی دەنگدانیان هەیە، كە بەم شێوەى خوارەوەیە،  پارێزگای دهۆک؛ (39 )هەزار و (422)دەنگدەر، پارێزگای هەولێر، پێنج هەزار و (23) دەنگدەر، لە پارێزگای سلێمانی سێ  هەزار و (815 ) دەنگدەربەشدارى دەكەن.

هەڵبژاردنى پارێزگاكان لە هەموو شارەكانى عێراق جگە لە هەرێمى كوردستان دەستى پێكرد و هێزە چەكدارەكان ئەمڕۆ بەشدارى لە پڕۆسەكە دەكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین