سەرۆک وەزیرانى عێراق پەیامێکى بڵاوکردەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

سەرلە بەیانى ئەمڕۆ پڕۆسەى دەنگدان بۆ ئەنجوومەنى پارێزگاکان دەستى پێکرد، محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لەدواى دەنگدانى لە قوتابخانەى ئەلوەتەن لە بەغدا، پەیامێکى بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (18/كانوونى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى کردەوە، نووسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، لەدواى دەنگدانى سەرۆک وەزیران پەیامێکى بڵاوکردەوە، لە بەشێکى قسەکانى هاتووە، "ئەنجوومەنى پارێزگاکان لایەنێکى سەرەکى جێبەجێکارن لە عێراق، دەبنە یارمەتیدەر بۆ جێبەجێکردنى بەرنامەى حکومەت."

سوودانى لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، هەڵبژاردنە خۆجێییەکان مافێکى دەستوورى گرنگە.

هەروەک داواشى لە خەڵک کرد بە شێوەیەکى کارا بەشدارى لە هەڵبژاردنەکان بکەن و ستایشى رۆڵى دەزگا ئەمنییەکانى کرد لە بەگەڕخستنى هەوڵەکانیان لە میانەى بەڕیوەچوونى هەڵبژاردنەکان.

سەبارەت بە کۆمسیۆنیش سوودانى گوتى، کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان هەوڵێکى تایبەتى داوە بۆ تەواوکردنى هەموو پێویستییەکانى پڕۆسەى هەڵبژاردنەکان، حکومەتیش هەموو پێداویستییەکانى تایبەت بەو پڕۆسەیە تەواو کردووە.

هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى شارەوانییەکان لە سەرجەم شارەکانى عێراق جگە لە هەرێمى کوردستان بەرێوە دەچێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین