ده‌ميرتاش: هه‌رلايه‌نێك داواكارى و چاوه‌روانييه‌كانى پارتى ده‌م پشتگوێ بخات ده‌دۆرێت تورکیە

نوچه‌ نێت

سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ له‌ رايگه‌ياند، "لەو قۆناغە نابێ هيچ بڕيارێك بدرێت بێئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى لايه‌نه‌كان نه‌بينين ئايا چ جۆره‌ نيازێكيان هه‌يه‌ لايه‌نه‌كان له‌ نزيك بوونه‌وه‌ له‌ پارته‌كه‌مان له‌ هه‌ڵبژاردنى ناوخۆيى توركيا، هه‌رلايه‌نێكيش چاوه‌روانى و داواكارى پارتى ده‌م پشتگوێ بخات تووشى شكستێكى گه‌وره‌ ده‌بێت."

يه‌كشه‌ممه‌ (17/ كانوونى يه‌كه‌م/ 2023) ماڵپه‌رى(t24) بڵاويكرده‌وه‌، سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش له‌دواين هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ هه‌ڵبژاردنى ناوخۆيى توركيا كه‌ بڕياره‌ له‌ ساڵى (2024) له‌ توركيا به‌رێوه‌بچێت پێيوايه‌ نابێت پارتى ده‌م زوو بڕياربدات تاوه‌كو هه‌ڵوێست و نزيك بوونه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان له‌ پارته‌كه‌يان نه‌بينن ئه‌و كات بڕياربده‌ن كه‌ پشتيوان و هاوكارى كام لايه‌ن ده‌كه‌ن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان.

هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌يه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌، "هه‌رلايه‌نێت ويست و داواكارى و چاوه‌روانييه‌كانى پاتى ده‌م پشتگوێ بخات ده‌دۆرێت، هه‌ڵوێستيشمان ڕوونه‌ ئه‌گه‌ر هه‌تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ر له‌زيندان بمێنينه‌وه‌ به‌و پێيه‌ش هه‌نگاو ده‌نێين." 

ده‌ميرتاش جه‌ختى له‌وه‌ش كردۆته‌وه‌، "پارتى ده‌م هه‌رهه‌نگاوێك بنێت سه‌ره‌تا ڕاو بۆچوونى ئه‌ندامانيان له‌ زيندان وه‌رده‌گرێت پرسيان پێده‌كات ئه‌وكات بڕيار سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان راده‌گه‌يه‌نێت، له‌ئێستاشدا ته‌نيا به‌دواداچوون بۆ هه‌نگاونانى لايه‌نه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ پارته‌كه‌مان ده‌كه‌ين ئه‌گه‌ر حزبه‌كه‌شم پێويستى به‌من هه‌بێت هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌نێم." 

سەڵاحەدین دەمیرتاش ماوەى حەوت ساڵە لەلایەن حکومەتى تورکیاوە دەستگیرکراوە، لە زیندان لە رێگەى پارێزەرەکەى پەیامەکانى خۆى بڵاودەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین