سوپای ئوردن: پلانی میلیشیاکانی سەربە ئێرانمان پووچەڵکردەوە ئێران

نوچەنێت:

سوپای ئۆردن دەڵێت، کە پلانی سەربازیی دەیان هێزی پێوەندیدار میلیشیاکانی لایەنگری ئێرانی پووچەڵ کردووەتەوە، کە چوونەتە ناو خاکی ئەو وڵاتە.

ڕۆژی سێشەممە (19/ کانونی یەکەم/ 2023) رادیۆفەردا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، سوپای ئۆردن رۆژی رابردوو رایگەیاندووە، کە پلانی سەربازیی دەیان کەس لە هێزی پێوەندیدار بە سووریا و میلیشیاکانی لایەنگری ئێران، کە سنووریان بەزاندووە و چوونەتە ناو خاکی ئەو وڵاتە، پووچەڵ کردووەتەوە.

بەرپرسانی سەربازی ئۆردن رایانگەیاندووە، ئەو کەسانە کەرەستەی هەڵدانی موشەک و ماددەی تەقەمەنی و مین-یان پێ بووە و سوپای ئۆردن لە کاتی ئۆپەراسیۆنی لە دژیان، ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری ماددەی تەقینەوە تێکشکاندووە.

بە پێی ئەم راپۆرتە، رووداوەکەی رۆژی دووشەممە، یەکێکە لە گەورەترین کارەکانی گرووپە نزیکەکانی ئێران و سووریا بوو بۆ بەقاچاخ بردنی چەک بۆ ناو خاکی ئۆردن و لەکاتی رووبەڕووبوونەوە، سەربازێکی ئۆردنی و زیاتر لە دە قاچاخچی کوژران.

هەروەها سوپای ئوردن رایگەیاندووە، کە لە چەند رۆژی رابردوودا، دزەکردنی قاچاخچییەکان بۆ ناو خاکی ئەم وڵاتە بۆ "بەریەککەوتنی چەکداری بە ئامانجی بەزاندنی سنوور و بە ئامانجگرتنی پاسەوانانی سنوور" گۆڕدراوە.

بەرپرسانی ئۆردنیش هاوشێوەی هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانیان، حزبوڵڵای سەر بە ئێران و ئەو میلیشیایانەی زۆرتر باشووری سووریایان کۆنترۆڵ کردووە، بە هۆکاری شەپۆلی قاچاخی ماددەی هۆشبەر و چەک بۆ ئۆردن دەزانن. لە بەرانبەردا ئێران و حزبوڵڵا دەڵێن، ئەو تۆمەتانە بەشێکن لە پلانەکانی رۆژئاوا دژ بە تاران.

سەرچاوە: رادیۆفەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین