جێگری وەزیری نەوتی ئێران: هێرشی سایبەری کراوەتەسەر بەنزینخانەکان ئێران

نوچەنێت:

جێگری وەزیری نەوتی ئێران رایدەگەیەنێت، دوای هێرشە سایبەری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بە هەوڵی شارەزایان، 2450 وێستگەی سووتەمەنی بە ئۆفلاین کەوتوونەتەوە کار.

لە رۆژی دووشەممە (18/ کانونی یەکەم/ 2023) ئاژانسی هەواڵی فارس لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، جەلیل سالاری، جێگری وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاندووە، 4200 وێستگەی سووتەمەنیمان (بەنزینخانە) هەیە لە ئاستی وڵاتدا و هێرشە سایبەرییەک هەموو وێستگەکانی کردۆتە ئامانج، بەڵام 60%ی بەنزینخانەکان لە پرۆسەی خزمەتگوزارییەکەیدا تووشی گرفت بووەتەوە. 

جێگری وەزیری نەوت دەشڵێت، لە ئێستادا 2450 وێستگە بە شێوەی ئۆفلاین خزمەتی خەڵک دەکەن، لە کاتژمێرەکانی داهاتووشدا 1750 وێستگەی دیکە دەکەونەوەکار.

سالاری ئاماژە بەوە دەکات، بە وردی کاتی هێرشە ئەلیکترۆنییەکە لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی ئەمڕۆوە بووە و دەستبەجێ رێوشوێنەکان بۆ پێشگرتن بە کارەتێکدەرانەکان گیراوەتەبەر.

سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی فارس

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین