ئێران: لە لاهای سکاڵا لەسەر ئەمریکا تۆمار دەکەین ئێران

نوچەنێت:

جێگری یاسایی سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، سکاڵا لەسەر ئەمریکا بەهۆی کوژارنی قاسم سلێمانییەوە تۆمار دەکەین.

لە رۆژی یەکشەممە (17/ کانونی یەکەم/ 2023) ئێران ئینتەرناشناڵ لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، محەمەد دێهقان، جێگری یاسایی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاندووە، "قاسم سولەیمانی بەرپرسێکی دیپلۆماسی بووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان ئێران و سعوودیە چووەتە عێراق".

جێگری یاسایی سەرۆک کۆماری ئێران دەشڵێت "بۆ ئەوەی سکاڵا تۆمار بکرێت، دەبێت هۆشدارییەکەمان بۆ ئەمریکا شەش مانگی بەسەردا تێپەڕیبێت".

دێهقان ئاماژە بەوە دەکات، کە لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو و تەواوبوونی وادەی یاسایی دیاریکراو، ئێمە سکاڵا لە دادگای لاهای لەسەر ئەمریکا تۆمار دەکەین.

سەرچاوە:  ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین