چالاكوان: بارزگانانى مادە هۆشبەرەكان هەژموونيان بەسەر هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگان هەبووە وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها

رۆژنامەى عەرەبى لەندەنى لە راپۆرتێكدا تيشكى خستۆتە سەر ئەوەى، كە بازرگانى بە مادەهۆشبەرەكان بە شێوەيەك فراوان بووە، داهاتەكەى لەلايەن هەندێك كانديدەوە لە هەڵمەتى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاكان خەرج كراوە، ئەوەش لە پێناو درووستكردنى هەژموونە بەسەر ئەنجوومەنى پارێزگاكان.

چالاكوانانى عێراق ترسى خۆيان دەردەبڕيووە لەوەى بەدەستهێنانى پارە لە رێگەى بازرگانيەوە بە مادە هۆشبەرەكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنى ئەنجوومەنى پارێزگاكان بێت، قسە لەسەر ئەوەش هەيە كە ئەو پارانە بۆ هەڵمەتى بانگەشەى هەڵبژاردنەكان بەكارهاتووە، كە دوێنێ بەڕێوە چووە.

بەگوێرەى چەند هەواڵێكى دزە پێكراو چەند هەفتەيەك پێش ئێستا بەرپرسان و ئەفسەران لە ئاژانسى هەواڵگرى و لێكۆڵينەوەى حكومەتى ناوەندى و بەڕێوەبەراتى گشتى بەرەنگاربوونەوەى مادە هۆشبەرەكان و چەند دەزگايەكى ديكەى هەواڵگرى بۆ گفتوگۆ و هەماهەنگى و راوێژى نێوانيان كۆبوونەوە تاوەكوو بتوانن بەرەنگارى ئاڵنگەرييە ئەمنييەكان و بازرگانى بە مادە هۆشبەرەكان ببنەوە، ئەوەش لە چوارچێوەى ئەو پێشنيارە بووە، كە زانيارى ورديان كۆكردۆتەوە، كە بازرگانانى مادەى هۆشبەر هاوكارى هەڵمەتى هەڵبژاردنەكانيان كردووە و پارەيان بە كاندىدى ئەنجوومەنى پارێزگاكان داوە.

سەباح بەغدادى، رۆژنامەنووس و سەرۆكى رێكخراوى (عێراقييەكان دژ بە گەندەڵين) مەترسييەكانى بە نووسينگەى محەمەد شياع سوودانى، سەرۆك وەزيرانى عێراق گەياندووە، كە هەندێك بازرگانى مادە هۆشبەرەكان پەيوەندى بەهێزيان لەگەڵ سەركردە و بەرپرسى گرووپەكانى سەر بە حەشدى شەعبى و گرووپەكانى نزيك لە سوپاى پاسدارانى ئێران هەيە، بەڵام نووسينگەى سەرۆك وەزيرانى فەرمانى كردووە ئەو دۆسيە بە نهێنى بێت تاوەكوو رەنگدانەوەى لەسەر رێكارە ئەمنييەكان نەبێت لە بەڕێوەچوونى پڕۆسەى هەڵبژاردنەكان نەبێت، هەروەها گومانيش نەخاتە سەر بەرێوەچوونى هەڵبژاردنەكان، بەڵام حكومەتى عێراق ترسى ئەوەى هەيە ئەو دۆسيە بەتايبەت لەلايەن رەوتى سەدرەوە بۆ لێدان بە پاكى بەڕێوەچوونى پڕۆسەى هەڵبژاردنەكان بەكاربهێندرێت.

بەگوێرەى قسەكانى بەغدادى، دەستكەوتى ئابوورى مادە هۆشبەرەكان بۆ بەرژەوەندى كانديدى ئەنجوومەنى پارێزگاكان بابەتێكى گرنگ و هەستيارە و لە هەمانكاتيش مەترسيدارە، ئەو دياردەيەش دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونى چەند فاكتەرێك، كە برتييە لە چاچنۆكى و تەماح و خواست بۆ كۆنتڕۆڵكردنى دەسەڵات و كاريگەرى راستەوخۆ و دەستوەران لە بڕيارە سياسى و ئابوورى و كۆمەڵايەتييەكان، كە بە گرنگترين جۆرەكانى گەندەڵى سياسى دادەنرێت.

لە لايەكى ديكەوە لوئەى خەتيب وەزيرى پێشووترى كارەباى عێراق، يەكەم كەس بوو هۆشدارى دا لە هاوكارى تۆڕەكانى بازرگانى بە مادە هۆشبەرەكان بۆ هەندێك كانديد، داواشى لە دەسەڵاتداران كرد لێكۆڵينەوە لەو دۆسيە بكەن.

چاودێران دەڵێن، دياردەى بارزگانى بە مادە هۆشبەرەكان لە عێراق تەنيا وەك بارزگانى تێپەڕاندووە، كە بازرگانى بچووك ئەو كارە بكەن، بەڵكوو ئێستا بووە بە چالاكييەكى زيندوو و كاريگەر پەيوەستە بە گرووپە چەكدارە حزبيى و هێزە سياسى و هۆزە كاريگەرەكان لە لايەنى ئابووريى و كۆمەڵايەتى و سياسييەوە لە رێگەى دەستكەوتى دارايى زەبەلاح بۆ پارێزگارى لە دەسەڵاتى سياسى و ئابووريى و كۆمەڵايەتى بەكاردێت.

چاودێرانى سياسى ئاماژە بەوەش دەكەن، هێزە ئەمنييەكان بەردەوام بازرگانە بچووكەكان ئەوانەى دابەشى دەكەن دەستگير دەكەن، بەڵام سەركردەى گرووپە چەكدارەكانە كە بە هەژموونى عەشايەرى و حزبى و سياسى پارێزراون، دەزگا ئەمنييە كاراكتەرە سەرەكى و باڵادەستەكان پشتگوێدەخەن، ئەوەش بەهۆى ئەوەيە پەيوەندى راستەوخۆيان بە لايەنە سياسييە جێبەجێكارەكان و گرووپە چەكدارەكانەوە هەيە.

بەگوێرەى ئاماژەكانى راپۆرتى نەتەوە يەكگرتووەكان سەبارەت تاوانى رێكخراوى جيهانى كە پێش هەفتەيەك بڵاوكرايەوە، بەراورد بە ساڵى (2021) ئەمساڵ عێراق لەسەر ئاستى جيهان پلەى هەشتەمى هەيە و لەسەر ئاستى ئاسيا پلەى دووەمى هەيە.

وەزيرى پێشووترى كارەبا پرسيار لە بارەى رۆڵى دامەزراوەكانى چاودێرى دەكات و هەڵبژاردنى ديموكراتيانەش بە گاڵتەجاڕ ناودەبات.

داواشى لە دەستەى دەستپاكى و كۆمسيۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكان و دامەزراوەى دەداوەرى كرد لێكۆڵينەوە لە سەرچاوەى هاوكارى پارت و كانديدەكان بكەن، تاوەكوو دەرفەتى يەكسان و دادپەروەر بۆ هەموويان بڕەخسێت، بەرەنگارى گەندەڵى دارايى سياسى بنەوە، پارێزگارى لە سەروەرى عێراق بكەن.

لە مانگى ئابى ئەمساڵ كۆمسيۆينى هەڵبژاردنەكان سنوورێكى بۆ خەرجكردنى پارە بۆ هەڵبژاردنەكان دانابوو، بەڵام چاودێرانى سياسي گومانيان لە سوودى رێكارەكان هەيە بەشتێكى رووكەشى دەزانن.

ئەو چاودێرانە پێيان وايە ئەوەش لە ئەنجامى نەبوونى ميكانزمێكى روونە بۆ جێبەجێكردنى بڕيارەكانى كۆمسيۆن، پێشبينى ئەوەش دەكەن كە زۆربەى رەوت و كوتلەكانى بەشدار پێوەى پابەند نەبوونە بەبێ كۆت و مەرج پارە خەرج دەكەن.

سەرچاوە: عەرەب

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین