رۆژئاوا: نزیک بوونەوەی ئێران لە چەکی ئەتۆمی گەورەترین کێشەی ئاشتی جیهانە ئێران

نوچەنێت:

بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا، کۆماری ئیسلامی بە پەرەپێدان و تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیک، گواستنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ رووسیا و پیتاندنی یۆرانیۆم تا 60٪ تۆمەتبار دەکەن.

ڕۆژی سێشەممە (19/ کانونی یەکەم/ 2023) ئێران ئینتەرناشناڵ، لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێران بە پەرەپێدان و تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیک، گواستنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ رووسیا و پیتاندنی یۆرانیۆم تا ئاستی 60٪ تۆمەتبار دەکەن.

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش لە دانیشتنی رۆژی دووشەممەیاندا، چالاکییە ئەتۆمییەکان، پەرەپێدانی مووشەک و بەردەوامی بڵاوکردنەوەی چەک لەلایەن ئێرانەوە بە پێشێلکردنی بڕیارنامەی 2231 تاوتوێ کرد.

لە بەیاننامەی سێ وڵاتی رۆژئاوایی کە ئەندامن لەناووڵاتانی بەشدار لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران (بەرجام)، ئاماژە بەو بەڵگانانەی، کە بەریتانیا لە چالاکییەکانی ئێران لە "فراوانکردنی مووشەک و تەکنۆلۆژیای مووشەکی بۆ ئەکتەرە نادەوڵەتی لە ناوچەکە و جیهان" دەکەن و کە لەلایەن سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس)  پەسند و پێشوازی لێکراوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئێران سەدان درۆنی گواستۆتەوە بۆ رووسیا و بەم کارەش ​​بە ئەنقەست پاڵپشتی جەنگی رووسیای بۆ سەر ئۆکرانیا کردووە و دەیزانی مۆسکۆ بۆ بە ئامانجگرتنی شارەکانی ئۆکرانیا و ژێرخانە گرنگەکان بەکاریان دەهێنێت.

بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا، سەبارەت بە پەرەپێدان و تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیک و تەکنەلۆجیای پەیوەندیدار، بە ئاماژەدان بەو سنووردارکردنانەی کە لە بەرنامەی مووشەکی ئێران هەڵگیراون، خوازیاری "لێکۆڵینەوەی وردن" لەم بابەتە.

هەروەها ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە هاوکاری نەکردنی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و دەڵێن، ئێران هەرگیز نابێت چەکی ئەتۆمی بەرهەمبهێنێت و پێویستە پەرەسەندنی کێشمەکێشی ئەتۆمی خۆی پێچەوانە بکاتەوە.

بە گوتەی ئەو سێ وڵاتە، نزیکبوونەوەی بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی لە تواناکانی پەیوەست بە چەک ئەتۆمی، "گەورەترین نیگەرانی بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دێنێتە ئاراوە".

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین