ژنێک کوژرا هەواڵ

نوچەنێت-ئافرەتان

ژنێکی تەمەن 30 ساڵ بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی دوای10ساڵ زیندانیکردن لە سێدارەدرا.

سەمیرا سەبزیانفەرد، دایکی دوو منداڵە. خەڵکی خورەمئاوای پارێزگای لوڕستانە، دوای ١٠ ساڵ سزای زیندانیکردن، ئەمڕۆ لە تەمەنی 30 ساڵیدا لە سێدارەدرا. .

سەمیرا سەبزیانفەرد، 10 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی لەگەڵ دووکەسی دیکەدا دەستگیردەکرێت، کە یەکێکیان خوشکی خۆی دەبێت. خوشکەکەی بە بڕێک پارە پێبژاردن ئازاد دەکرێت. بەپێی قسەی کەسانی نزیک لەم خێزانە سەمیرا لە تەمەنی بەر لە هەژدەساڵی بەزۆر هاوسەرگیری پێدەکرێت.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین