کوێستان محەمەد: ئەوە تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتییە هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەدواداچوون بۆ رەوشی سزادراوەکانی چاکسازی کراوە، ناھێڵین ھیچ کەسێک تۆمەتیان بۆ دروست بکات و ئاشتی کۆمەڵایەتی تێکبدات.

ئەمڕۆ شەممە(13/کانوونی یەکەم/ 2023) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی، کوێستان محەممەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رایگەیاند"بەدواداچوون بۆ رەوشی سزادراوەکانی چاکسازی کراوە، ناھێڵین ھیچ کەسێک تۆمەتیان بۆ دروست بکات، ئەمە کارێکە ئاشتی کۆمەڵایەتی تێکدەدات".

وەزیری کار ئاماژەی بەوەدا، لە سایتێکدا زانیاری نادروست لەبارەی کەیسێک بڵاوکراوەتەوە کە دەبێتە هۆی تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و دەڵێت "ئەو سایتە سزای یاسایی توندی لەسەرە، کە دەبێتە ھۆی تێکدانی ئاشتی لە کۆمەڵگە، بەپێی یاسای سزادانی عێراقی، داوامان لە بەڕێوەبەرەکانمان کرد لەو کەسە و سایتە خۆش بن کە ئەو زانیارییانەیان بڵاوکردووەتەوە".

پێشتر دادوەرێکی ئافرەت لە لێدوانێکدا بۆ سایتێکی رۆژنامەوانی دەڵێت" بەندکراوانی چاکسازی شەوان بۆ کاری بەدڕەوشتی براونەتە دەرەوە". ئەمەش ناڕەزاییەکی زۆری لێکەوتەوە. بەم هۆیەوە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت" لە ژێر گوشاری بەندکراوان و کەسوکاریانین".

کوێستان محەمەد ئەوەشی ڕاگەیاند "تۆمەتبارمان دەکەن کە ئێمە دژی ئازادی رادەربڕینین، بەڵام ئەوە ئازادی رادەڕبڕین نییە، ئەمە تۆمەتە و تێکدانی بنەمای کۆمەڵایەتییە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین