ئەمریکا: ئێران لەپشت هێرشی حوسییەکانەوەیە بۆ سەر کەشتییەکان ئێران

نوچەنێت:

گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەڵێت، ئێران لە پلاندانان بۆ هێرشەکانی حوسییەکان بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور، بە تەواوی رۆڵی هەیە.

ڕۆژی شەممە (23/ کانونی یەکەم/ 2023) رادیۆفەردا، لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، ئادرین واتسۆن، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، رایگەیاندووە: ئێران لە پلاندانان بۆ هێرشەکانی حوسییەکان بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور، بە تەواوی رۆڵی هەیە رۆڵی ئێران لەم رووداوانەدا یەکدەگرێتەوە لەگەڵ "پشتیوانی ماددی درێژخایەن" لە حوسییەکان و "هاندانیان بۆ کردەوەی ناسەقامگیرکردن لە ناوچەکەدا.

گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا،هۆشداریدا لەوەی، کە دۆخەکە بووەتە تەحەدایەکی نێودەوڵەتی، کە کردەوەی بەکۆمەڵی دەوێت.

لەبەرانبەردا ئێران هەر جۆرە دەستوەردانێکی لە هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور، رەتیدەکاتەوە. ئەو هێرشانەی کە حوسییەکان بۆ پشتیوانیکردن لە فەلەستینییەکان لەدژی ئیسرائیل ئەنجامی دەدەن. 

ئه‌و زیادی كرد: واتسۆن دەشڵێت، ئێران دەتوانێت هەڵبژێرێت، یان بە پشتیوانیەکانی خۆی درێژە بدات یان خۆی بپارێزێت. حوسییەکان بەبێ پشتیوانی، شوێنپێهەڵگرتن و هێرشکردنی کاریگەر بۆ سەر ئەو کەشتییە بازرگانییانە لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەندا گەشت دەکەن، رووبەڕووی کێشە دەبنەوە.

واتسۆن هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەم کارەی ئێران بەشێکە لەو پرۆسەیەی، کە لە چەند ساڵی رابردوودا بۆ پڕچەککردنی حوسییەکان ئەنجامیداوە.

جێگەی ئاماژەیە، ئەمریکا لەم دواییانەدا هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی لە بیست وڵات پێکهێناوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییەکان.

سەرچاوە: رادیۆفەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین