سەرۆک حکومەتى هەرێم پیرۆزبایى لە کریستیانەکان دەکات
نوچه نێت
مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەریمى کوردستان، پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى کرستیانەکانى کوردستان و عێراق و جیهان کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە (24/ كانوونى یەکەم/ 2023) سەرۆکى حکومەتى هەرێم پەیامێکى ئاراستەى کرستیانەکان کرد، لە بەشێکى ئەو پەیامە هاتووە،"هیوادارم لە خۆشی و شادی و ئارامیدا، رۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن."
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم لە خۆشی و شادی و ئارامیدا، رۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن.لەم بۆنە پیرۆزەدا، پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوە ژیانی ئاشتییانە و و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان دووپات دەکەینەوە.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە شادیدا بژین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment