هێزە سیاسییەکان دەیانەوێت گۆڕانکارى لە بەندەکانى تایبەت بە پشکى هەرێم بکەن کوردستان- عێراق

نوچه‌ نێت

مستەفا گەرعاوى، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلمانى عێراق رایگەیاند، هەچەندە سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران تا ئێستا هیچ کتابێکى فەرمى سەبارەت بە بوودجەى ساڵى داهاتوو رەوانە نەکردووە، بەڵام هێزە سیاسییەکان دەیانەوێت گۆڕانکارى لە بەندەکانى تایبەت بە هەرێمى کوردستان لە خەرجى فیعلى بکرێت.

ئەمڕۆ هەینى (29/ كانوونى یەکەم/ 2023) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى کردەوە، ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلمانى عێراق رایگەیاند، حکومەت تا ئێستا هیچ کتابێکى بۆ بوودجەى ساڵى داهاتوو رەوانەى پەرلەمان نەکردووە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت بە شێوەیەکى گشتى پێداچوونەوە بە داهات و نەفەقاتى گشتى رێژەى کورتهضنان لە بودجەى ساڵى داهاتوو بکرێت.

گەرعاوى لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەتى لەسەر ئەوە کردەوە، ئەو پێداچوونەوەکە بە پشتبەستن بە پێشبینییەکانى نرخى نەوت و ئەو بڕەى بەگوێرەى بڕیارى ئۆپێک رەوانە دەکرێت. سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانیش گوتى، ئەگەر گۆڕانکارییەکان لە سێ ژمارە کرا، ئەوا گۆڕانکارى لە کۆى خشتەى بوودجە دەکرێت.

ئەو پەرلەمانتارە روونى کردەوە بەگوێرەى ئەو بڕەى لەبەردەست و لە داهاتەکان چاوەڕوان دەکرێت دووبارە پێداچوونەوە بە خشتەى دابەشکردنى بوودجە بکرێت، بەوەش گۆڕانیکى گەورە لە خشتىى بودجە دەکرێت.

بەگوێرەى قسەى مستەفا گەرعاوى لیژنەى دارایى سوورە لەسەر ئەوەى دادپەروەریى کۆمەڵایەتى لەنێوان پارێزگاکان هەبێت و هەموویان پابەند بکرێن بە خەرجى، ئەو خاڵانەیە کە ناکۆکییەکانى لە داهاتوو لەسەر بوودجە دەبێت.

سەبارەت بە وادەى ناردى بودجەى ساڵى داهاتووە بۆ پەرلەمان، ئەو پەرلەمانتارە هیواى خواست لەدواى کۆتاییهاتنى پشووى یاسایى داتاکان رەوانە بکرێت، تاوەکوو بە خێرایى هەموار بکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین