لاڤرۆڤ: بەرانبەر هەڕەشەکانی  کەنداو ڕووسیا خوازیاری هاوپه‌یمانێتى ئێرانه‌ ئێران

نوچه‌نێت

سێرگی لاڤرۆڤ لە میانەی دیدار لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران وتی ڕووسیا پشتیوانی لە داڕشتنی ڕێوشوێنی هاوبەش بە بەشداری ئێران بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکان لە ناوچەی کەنداو دەکات.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "سپۆتنیک" بڵاوی کردەوە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە میانەی دیدار لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وتی،  "ڕووسیا بەردەوام لە سەر بنەمای ئەو گریمانەیە سیاسەت دەکات کە چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانی ناوچەی کەنداو تەنیا لە ڕێگای گفتوگۆی هەمەلایەنە و ڕێزگرتنی بەرانبەر و بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی و نیگەرانییەکانی هەموو لایەنەکان دەبێت. ئەگەر گفتوگۆکان زوو دەست پێبکەن دۆخەکەیش خێراتر بەره‌و چاکتر بوون دەچێت. لەو ئاراستەدا، ئێمە گرنگی بە دەستپێشخەرییە مێژووییەکەی خۆمان واتە بەدیهێنانی ئاسایشی بەکۆمەڵ لە ناوچەی کەنداو دەدەین و بە پێچەوانەی هەندێ پلانی تر کە چەند دەوڵەتێک بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوە یان دژایەتیکردن لەگەڵ ئێران هەوڵی جێبەجێکردنیان دەدەن، ئێمە پشتیوانی لە داڕشتنی بەرنامەیەکی هاوبەش، هێنانە ئارای میکانیزمگەلێک بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تەحەدا و هەڕەشەکان بە شێوەی هاوبەش و بە بەشداریکردنی هەموو وڵاتانی ناوچەی کەنداو و لەوانە ئێران و وڵاتانی دراوسێی دەکەین". 
لاڤرۆڤ وتیشی هەڵبەت پلانی دەستپێشخەری ئاشتیی هوزرمز کە تاران پێشنیازی کردووە، هاوشێوەی هەمان دەستپێشخەری ئێمەیە و بنەماکانیان هاوچەشنن.


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین