بلینكن گرژییەکانی نێوان ئوکرانیا و ڕووسیا لە برۆكسل تاوتوێ دهكات
نوچهنێت
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "دەنگی ئەمریکا" بڵاوی کردەوە، فیلیپ ڕیکر، سەرپەرەشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەوروپا و ئوراسیا ڕایگەیاند ئامانجی سەرەکی ئەو سەردانه ( کە دووەمین سەردانى وەزیری دەرەوەی ئەمریکایه بۆ ئەوروپا لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودایە) هاوئاهەنگی زیاترە دەربارهی دوایین گۆڕانکارییەکان لە سنوورەکانی ئوکرانیا و ڕووسیا.
ڕیکر لەو کۆنفڕانسە تەلەفۆنییەدا کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٢ی نیسان (بە کاتی واشنتۆن) بەڕێوەچوو وتی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی نیگەرانی ڕیزبەندی سەربازیی بەرفراوانی ڕووسیان بە درێژایی سنوورەکانی ئوکرانیا و نیمچە دورگەی کریمیا لە دەریای ڕەش.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وێرای ئەوەی سوپاسی پشوودرێژی و هەڵوێستە گونجاوەکانی دەوڵەتی ئوکرانیای کرد لە بەرانبەر کردەوەکانی ڕووسیا کە پەرەیان بە گرژییەکان داوە وتی ئەگەر ڕووسیا هێرش بکات، تێچووەکەی دەدات. بەڵام لەو بارەوە باسی لە وردەکارییەکان نەکرد.
بە وتەی ڕیکر، بڕیارە بلینکن وەزیری دەرەوەی ئوکرانیا ڕۆژی سێشەممە بە ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوەی ناتۆ سەبارەت بە دوایین دۆخی سنوورەکان ڕوونکردنەوە بدات.
بە گوتەی ڕیکر، بلینکن دیدارێکی دوو لایەنەی لەگەڵ دمیترو کولیا، وەزیری دەرەوەی ئوکرانیا دەبێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی ئامادەبوونی لوید ئۆستین، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەو کۆبوونەوەیەدا نیشانەی گرنگی هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تەحەدا جیهانییەکانە لە سەردەمی ئیدارەی بایدندا.
ڕیکر وتی هاوئاهەنگی سەبارەت بە چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە ئەفغانستانیش پرسێکی ترە کە باسی لێ دەکرێ.
لە لایەکی ترەوە بە پێی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بلینکن ڕۆژی دووشەممە لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ینس ستولتێنبرگ بەڕێوەبەری گشتیی ناتۆ دەربارەی پێویستی کۆتاییهێنان بە هەڵوێستی دوژمنکارانەی ڕووسیا لەسەر سنوورەکانی ئوکرانیا و نیمچە دورگەی کریمیا گفتوگۆیان کرد.
وڵاتانی گرووپی هەفت لە ڕێگای ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشەوە داوایان لە ڕووسیا کرد دەست هەڵبگرێت لە پەرەپێدان بە گرژییەکان لەسەر سنوورەکانی ئوکرانیا.
بلینکن نزیکەی سێ هەفتە پێش ئێستاش سەردانی بڕۆکسلی کردبوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment