جووڵەى میلیشیاکان لەبەرگى مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق وەرگێڕان

نوچەنێت:

و: سنور یاسین

گرووپێک لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تیلیگرام لە (ئۆکتۆبەری 2023) دەرکەوتن، بەڵام ئەوانە تەنیا ناو و گرووپێک نەبوون بەڵکو ناوێكی گشتگیر بوون کە ئاماژە بوو بۆ یەکڕیزی ئەو گرووپە چەکدارییانەی کە ئێران لە پشتییانەوەیە، پارێزگارییان لە ناسنامەی تایبەتی خۆیان دەکرد لە کاتی هێرشەکانیان لەسەروبەندى شەڕى شەڕى غەزەوە.

مقاوەمەی ئیسڵامی لە عێراق، چەترێکە بۆ پێناسەکردنی هەموو ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانە بەکاردێت، کە لەلایەن گرووپى میلیشیاکانى ئەنجام دەدرێت و ئێران لە پشتەوەیانە، ئامانجی لێدانی ئاراستەکانییان بۆ سووریا بوو لە ماوەی شەڕی (ئۆکتۆبەری 2023) لە نێوان حەماس و ئیسرائیل.

شێوازی جووڵانەوەکانییان، بە ئاراستەی ئۆپەراسیۆنى سەربازیی ناوخۆیی و هەرێمى و نێودەوڵەتین، دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکان لە عێراق و سووریا، مەبەستییانە هێزەکانی ئەمریکا بە ئامانج بگرن، هاوکات دژی هەڵوێستی ئەمریکان لە بەرانبەر قەیرانەکانی غەزە.

لە ماوەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە (ئۆکتۆبەری 2023)، مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراقی هێرشییان کردە سەر سەربازانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا. ئەو هێرشانەی کە لە ژێر ناوی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ئەنجامدراون ئەمانەن:

ــ لە (17)ی ئۆکتۆبەری (2023) هێرشێکی درۆنی کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر کە هێزەکانی هاوپەیمانان مەشقی تیادا دەکەن لە کوردستان، لە هێرشەکەدا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرشبردن بەکارهێندرابوو، هەر زوو مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەرپرسیاریەتی خۆی لە هێرشەکەدا ڕاگەیاند.

ــ تاوەکو (30)ی ئۆکتۆبەری (2023)، (20) هێرشی جۆراوجۆری دیکە لە عێراق و سووریا بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا ئەنجامدرابوون.

ئامانجەکانی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق:

ــ ڕێگە دان بە میلیشیا جۆراوجۆرەکانی عێراق بۆ پێکانی ئامانجەکانییان دژی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا لە ژێر یەک چەتردا.

ــ میلیشیاکان سوود دەبینن بەهۆی شاردنەوەی ئەوەی کە کام گرووپ بەدیاریکراوی هێرش دەکەنە سەر سەربازانی ئەمریکا.

ــ هێرشەکان لە کۆتاییدا بە گشتگیری و بە بێ لۆگۆ ئەنجام دەدرێن، ئەمەش خزمەت بە ستراتیژایەتیی ئێران و هاوپەیمانەکانی دەکات کە لە (2019)وە بەکاریدەهێنێت بۆ شێواندنى دۆخى عێراق، هەروەها بۆ ناڕوونکردنى نەبوونی ئاماری  هێرشەکان بە ژمارەی دیاریکراو کە بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانان ئەو هێرشانە ئەنجام دەدرێن.

ــ بۆ پیشاندانی یەکڕیزی لەنێو گرووپە میلیشیاکان، لە پشت ئەو هێرشانەی دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکرێن لە ماوەی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل، ئەمەش ڕاستی ئەوە دەردەخات کە سوپای پاسدارانی ئێران لە پشت ئەو ڕێکخستنانەدان.

وەرگرتنی زنجیرە فەرمانەکان

چەند بەڵگەیەکی بەردەست ئەو ڕاستییە دەخەنەڕوو، کە مقاوەمەی ئیسلامیی عێراقی فەرمان و هاندانییان بەهێزە، ئەمەش بە تەواوەتی لە شاردنەوە و پارێزگاریکردن لە ناسنامەکانییان ئاشکرا دەبێت لە هێرشە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکانیاندا. هێزێكی بەهێز ئەوان ڕێکدەخات، پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە گرووپی ترەوە هەیە ئەمەش بە تەواوی بەدیار کەوت لە هێرشی مانگى ئۆکتۆبەر بۆ سەر فڕۆکەخانەى هەریر، کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ سوپای پاسداران هەیە، کە ئەویش بە بەهێزی دەیانبەستێتەوە بە بزووتنەوەى حیزبوڵڵا نوجەبا.

بزووتنەوەى نوجەبا (گرووپێکى میلیشیایە)  بە ئاشکرا پەیوەندی بە مقاوەمەی ئیسلامی عێراقییەوە کردووە، لە (30)ی ئۆکتۆبەری (2023) هەندێک ڤیدیۆیان بڵاوکردەوە، لەنێویاندا ئەو ڤیدیۆیانە هەبوو کە مقاوەمەی ئیسلامی لە گرووپی تیلیگرامی خۆیان بڵاویان کردبۆوە. ئەو ڤیدیۆیانە کاتی هێرشە درۆنییەکانییان بۆ سەر شوێنی هێزەکانی ئەمریکا پیشان دەدا. نوجابە بەشێوەیەکی ئاشکرا و چالاک کۆنتڕۆڵی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق نەکردووە، بەڵام پێدەچێت زۆربەی هێرشەکان لە لایەن ئەو گرووپانەوە ئەنجام درابێت کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەوان دان.

پەیوەندییە هاوبەشەکانیان

گرووپێکی تیلیگرام لە ژێر ناوی (ئیعلام حەربی) کە بە واتای (میدیای جەنگ) دێت لە (18)ـی ئۆکتۆبەری (2023) داندرا، ئامانج لەم گرووپە بڵاوکردنەوەی بەیاننامە، تۆمەتی هێرشکردنەکانە لەلایەن میلیشیا عێراقییە جیاوازەکانەوە لەژێر ناوی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق.

هاندەرە لاوەکییەکان

گرووپى (تەشکیل ئەل وارثین) بە شێوەیەکی ئاشکرا کار دەکات لەژێر مقاوەمەی ئیسڵامی عێراقی، ڕاگەیاندنی (18) ی ئۆکتۆبەرییان بە ناونیشانی "ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی تەشکیل ئەل وارسین بۆ پاڵپشتی کردنی تۆفانى ئەقسا" بوو.

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق وەک هەر چەترێکی تری گرووپەکانی کە ئێران لە پشتییانەوەیە و لە ژێر ناوی جیا جیادا خۆیان دەناسێنن، هەروەها گرووپە باڵاکانی تر بە نموونە، کەتائیبی حزبوڵڵا بانگەشە و بڵاوکراوەی جیاوازتریان نەکردووە، عەسائیب ئەهل حەق، کەتائیب سەید شوهەدا خۆیان بە بەشێک لە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دادەنێن.

ن: حەمدی مالیک، مایکڵ نایتس

س: پەیمانگاى واشنتۆن

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین