کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان داوایەک لە سەرۆکایەتيى هەرێم دەکات
نوچه نێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (حەوتى کانوونى دووەم/2024) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى کردەوە، عیماد جەمیل رایگەیاند، داوامان لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان وادەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دوابخات، چونکە کۆمسیۆن ناتوانێت لەو ماوەى دیارى کراوە، هەڵبژاردن بەڕێوە ببات.
سەرۆکى تیمى راگەیاندنى کۆمسیۆن ئاماژەى بەوەش کرد، چاوەڕوانى بڕیارى دادگاین، کە وا بڕیارە لە (21)ى ئەم مانگە دەربچێت، تاوەکوو بتوانین لە کاتێکى دیکە هەڵبژاردنەکان بەڕیوە ببەین.
بەگوێرەى قسەکانى ئەو بەرپرسەى کۆمسیۆن، هەڵبژاردنەکان پێویستى بە چەندین لایەنى تەکنیکیە، ئەو ماوەشى لەنێوان بڕیارى دادگا و کاتى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەکان کاتێکى زۆر کەمە، کۆمسیۆن ناتوانێت رێکارەکانى بۆ هەڵبژاردن لە کاتى دیاریکراو تێدا تەواو بکات.
پێشتر سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان رۆژى (25)ى شوباتى ئەمساڵى بۆ بەڕێوەچوونى خولى شەشەمى پەرلەمان دیارى کردبووە.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment