جێگرى سەرۆکى حکومەت: دەبێت لە دڵەڕاویکى هات و نەهاتى (700) ملیارەکە نەجاتمان بێت کوردستان- عێراق

نوچه‌ نێت

قوباد تاڵەبانى، جێگری سەرۆکى حکومەتى هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنووسانى راگەياند، شاندی حکومەت لە بەغدان و لە هەوڵی ئەوەدان رێککەوتنێکی گشتگیر بکەن و "دەبێت کۆتایی بەوە بهێنین کە (700) ملیارەکە هات یان نەهات و لەم دڵەڕاوکێیە نەجاتمان بێت."

ئەمڕۆ یەک شەممە (حەوتی کانوونی دووەم/2024) جێگری سەرۆکی حكومەتى هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، نابێ مووچەکانی فەرمانبەران بفەوتێن.
تاڵەبانى لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئاماژەى بەوە کرد، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە، هیوادارم سەرکەوتووبن لە دانوستاندن و گفتوگۆکانیان؛ هەوڵبدەن و بەردەوامبن بۆ ئەوەی هەموارێک بکرێت بۆ یاسای موازەنە و کێشەی مووچە بەیەکجاری چارەسەر بکرێت. دەبێ کۆتایی بەمە بهێنین کە ئەمە بە پینە ناکرێت."
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، هەر جارێک دەچین پینەیەکی دەکەین و شاندێک دەنێرین، حەوسەدەکە هات، نەهات! دەبێ لەم دڵەڕاوکێیە نەجاتمان بێ و بەیەکجاری شاندەکەمان بچێتە ئەوێ و رێککەوتنێکی گشتیمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی هەبێت؛ ئیتر با ئەمساڵ باسی مووچە نەکەینەوە."
سەبارەت بە مووچەى مووچەی مانگەکانی (10، 11 و 12) ساڵی رابردووى فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەدراون؛ قوباد تاڵەبانی گوتى، "نابێت مووچەکانی فەرمانبەران بفەوتێن. ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین نەفەوتێن؛ چونکە مافێکی یاسایی مووچەخۆرانە، نابێ بە هیچ شێوەیەک بفەوتێن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین