فەتوایەکی نوێی لەبارەی کەرتی تەندروستی
فەتوایەکی نوێی لەبارەی کەرتی تەندروستی
نوچە
لەپێناو پاراستنی نەخۆش لە روانگەی ئایینی ئیسلامەوە، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا، فەتوایەکی لەبارەی ده‌رمانی ساخته و بازرگانیكردن به كه‌رتی ته‌ندروستی له‌سه‌ر حیسابی هاوڵاتیان بڵاوکردەوە.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا ئەمڕۆ (چوارشەممە، 19-8-2020) به‌ناونیشانی: (له‌خشته‌بردنی نه‌خۆش له‌لایه‌ن هه‌ندێك له پزیشك و نۆرینگه و نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت‌و تاقیگه و ده‌رمانخانه‌كانه‌وه) فه‌توایەکەی دا.
له فه‌توا‌كه‌دا هه‌موو جۆره‌كانی “ئیستیغلالكردن” له كاری پزیشكی بۆ له‌خشته‌بردن، بردنی سامانی نه‌خۆش به ناهه‌ق بە حه‌رام کراوە.
له به‌شێكی دیکەی فەتواکەدا لەبارەی پشکنین و نووسینی دەرمان به پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان باس لەوە کراوە، ئەوەش “حه‌رامه و ده‌چێته چوارچێوه‌ی هه‌وڵی زیانگه‌یاندن، كه هه‌ندێك جار ده‌بێته هۆكاری كوشتنی به ناهه‌ق راسته‌وخۆ یان سه‌ركێشان بۆ كوشتن”.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه “هه‌ر ده‌رمانێك بە ئه‌ندازه‌ی زیاد له پێویست له ره‌چه‌ته‌ی پزیشكیدا بنووسرێت، تاوانه و كارێكی حه‌رامه، هه‌ر كه‌سێك خۆی بكاته پزیشك و له راستیدا پزیشك نه‌بێت یان مۆڵه‌تی ئه‌و كاره‌ی نه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێته (ضامن) له هه‌ر كارێكی خراپ كه رووبه‌ڕووی نه‌خۆشه‌كه ببێته‌وه”.
هه‌ر ده‌رمانێك له ده‌رمانخانه‌كان بە نەخۆش بدرێت، به‌بێ رێنمایی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی پزیشك یان یاریده‌ده‌ری پزیشكی رێگه‌پێدراو بەپێی فەتواکە، له روانگه‌ی شه‌ریعه‌ته‌وه دروست نییه و حه‌رامه.
لە کۆتایی فەتواکەدا ئەنجوومەنی باڵای فەتوا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە “هه‌ر ده‌رمانێك به‌رواری به‌سه‌رچووبێت، یان له كوالێتیی كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چوو بێت، حه‌رامه بدرێته نه‌خۆش، یان مامه‌ڵه‌ی پێوه بكرێت، یان ده‌ربازی سنووره‌كان بكرێت و هه‌رجۆره رێكکه‌وتنێك له‌نێوان پزیشك و ده‌رمانخانه و تاقیگه‌كاندا له‌سه‌ر حیسابی نه‌خۆشه‌كان بكرێت، كارێكی حه‌رامه‌و خواردنی ماڵی موسڵمانانه به تاڵان”.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment