سەرۆک وەزیرانى عێراق بە نهێنى داواى گفتوگۆى لە ئەمەریکا کردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق بە نهێنى بە بەرپرسانى ئەمەریکاى راگەیاندووە، وڵاتەکەى دەیەوێت گفتوگۆ لەسەر مانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لە عێراق بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (11/ كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، سەرۆک وەزیرانى عێراق داواى لە بەرپرسانى ئەمەریکا کردووە دەیانەوێت گفتوگۆ لەسەر مانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لە عێراق بکەن.

بەگوێرەى رۆژنامەى پۆلیتیکۆ، لە شەشى ئەم مانگە راوێژکارێکى باڵاى محەمەد شیاع سوودانى بە ئەمەریەکانى راگەیاندووە، ئەو لێدوانانەى سەرۆک وەزیران بۆ رازیکردنى راى سیاسییەکانى ناوخۆیە. 

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئەو گەورە راوێژکارە جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە سەرۆک وەزیران پابەندە بە هەبوونى هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لەسەر خاکى عێراق.

رۆژنامەکە باسى لەوەش کردووە، لە کاتێکدا بە ئەمەریکییەکان راگەیێندراوە کە حکومەتى عێراق ئامادەى گفتوگۆیە لەسەر مانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لە وڵاتەکەى، بەڵام ئەگەریش هەیە فشارە سیاسییەکان لە ناوپەرلەمان حکومەت ناچار بە دەرکردنى هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بکات.

هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لە (2014) بە سەرکردایەتى ئەمەریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەى رێکخراوى تیرۆرستى داعش دامەزراوە، تا ئێست دوو هەزار و (500) سەربازى وەک راوێژکار لەسەر خاکى عێراق ماوەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین