سوودانى لە دیاریکردنى سەرۆکى پەرلەمان بێلایەنى راگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق، سەبارەت بە دیاریکردنى سەرۆکى پەرلەمان رایگەیاندووە، لەگەڵ ئەو لایەنانەى کاندیدان هەیە وەک یەک مامەڵە دەکات.

پێنجشەممە (11/ كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى کردەوە، سەرچاوەیەکى نزیک لە سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانى بە لایەنەکانى لە کۆبوونەوەکانى لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانى ئاماژەى کردووە کردووە، بە یەک جۆر مامەڵە لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانە دەکات کە کاندیدیان هەیە، لەسەر ئەو بنەمایە پاڵپشتى هیچ کاندێک ناکات. 

ئەو سەرچاوە ئاماژەى بەوە کرد، سوودانى رێز لە پرەنسیپى جیاکردنەوەى دەسەڵاتەکان دەگرێت، سوریشە لەسەر بەردەوامى هەماهەنگى هاوبەش لەپێناو خزمەتگوزارى زیاتر بۆ سەرچەم هاونیشتیمانیانى عێراق.

لە (14)ى تشرينى دووەمى ساڵى رابردوو دادگاى باڵاى فيدڕاڵى عێراق بەهۆى داوايەكى ياسايى لەيس دلێمى دژ بە حەلبووسى بە تۆمەتى ساختەكارى لە دەستلەكاركێشانەوەى دلێمى كۆتايى، بە ئەندامبوونى محەمەد حەلبووسى لە پەرلەمانى عێراق هێنا.

بڕیارە سبەى شەممە پەرلەمانى عێراق بۆ دیاریکردنى کاندیدێک بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمان کۆبێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین